تەندروستی

بەخواردنی بامێ ببە خاوەن تەندروستییەکی باش

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەخواردنی بامێ ببە خاوەن تەندروستییەکی باش
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بامێ خواردنێکی خۆشە دەکرێت بە شلە گرنگی زۆر بەخواردنی دەدرێت، چونکە سوودی زوری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە پارێزگاری لە تەندروستی جەستەمان دەکات، سوودەکانیشی بریتین لە.

بامێ بڕێكی باش ڤیتامین A,B1.B3.B6 ی تێدایە و بڕێكی باش ڕیشاڵ وكالسیۆم و زینك و مەنگەنیز بەجەستە دەبەخشێت، هەروەها بۆ خانمانی سكپڕ زۆر بەسودە ،بڕێكی باش ترشی فۆلیك بەجەستەیان دەبەخشێت هەروەها كۆرپەلە دەپارێزێت لەتوشبون بەهەندێك جۆری نەخۆشی.

بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زۆر بەسوودە، چونكە ئەم خۆراكە ڕێژەی شەكری ناو خوێن جێگیر دەكات، هەروەها بامێ رێگری دەکات لە پیربوون و چرچی پێست کەم دەکاتەوە، هەروەها رێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا رێکدەخات.

توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی بامێ زۆر دەخۆن ئەوە ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشیەكانی گورچیلە كەمدەبێتەوە هاوكات ئەگەری دروستبونی بەرد لەگورچیلەدا كەم دەبێتەوە.

لەناو پێكهاتەی بامێ ڤیتامین C هەیە كە ئەگەری توشبونی منداڵ بەنەخۆشی رەبۆ و كۆئەندامی هەناسە كەمدەكاتەوە, خواردنی بامێ بۆ ماسولکە و ئێسکەکانمان گرنگە، هەروەها یارمەتی دابەزینی پلەی گەرمی لەش دەدات.

سەرچاوە: Mawdoo3
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە