ستایڵی نوێ

خانمە هونەرمەندێک بۆ 12مین جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانمە هونەرمەندێک بۆ 12مین جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

خانمە هونەرمەندی دیاری میسر غادە عەبدولرزاق بۆ 12مین جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنایەوە لەکاتی تۆمارکردنی درامایەکدا لەگەڵ بەڕێوبەری تۆمارکردنی دراماکە بەناوی هەیسەم زنیتا هاوسەرگیری کردووە.

ماڵپەڕی روسیا ئەلیوم بڵاویکردووەتەوە، غادە عەبدولرزاق بۆ 12مین جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنایەوە لەگەڵ هەیسەم زنیتا  کە بەڕێوبەری تۆمارکردنی درامای "سلطانە المعز" لەکاتی تۆمارکردنی دراماکەدا هاوسەرگیریان کردووە و لەدوای جەژن بڕیارە ئاهەنگێکی خنجیلانە ئەنجام بدەن.

غادە لە رێگەی میدیاکانەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە ئارەزوو دەکەن بۆ مانگی هەنگوینیان سەردانی شاری جونە بکەن.

‌غادە، لەساڵی 1970 لە دایکبووە و یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی میسر بەشداری چەندین فلیمی سینەمایی و کردووە خاوەنی جوانییەکی تایبەتە و 11 جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

Qaiwan
Qaiwan