عیراقی

پەرلەمانی عیراق چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکات.

مەریوان نەسرەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00ی پاشینوەڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاساییەک دەکات".

مەریوان نەسرەدین وتی "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ تەوەری سەرەکی لەخۆی دەگرێت یەکەم تەوەر دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای خزمەتی مەدەنی فیدراڵی، هەروەها تەوەری دووەم گفتوگۆ دەکرێت لەسەر یاسای ئیدارەی دارایی و تەوەری سێیەمیش بریتیە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو".

سەبارەت بە بەشداریکردنی نوێنەرانی کورد لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی "نوێنەرانی کورد بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق دەکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان