کوردستانی

هەسەدە: هێرشەکانی تورکیا بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە: هێرشەکانی تورکیا بەردەوامە
مەودا میدیا-

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

هەسەدە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات "هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە مەبەستیانە ناوچەی زیاتر داگیر بکەن لە رۆژئاوای کوردستان".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "هەریەک لە گوندەکانی تەلحەمر و ئوم شەیفا و ئەبدولحەی لە سنووری سەرێکانی بۆ هۆی هێرشەکانی تورکیاوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تورکیا بە چەکی قورس و هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەی سنووری عەین عیسا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دانیشتوانی ناوچەکە ئاوارە بن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان