کوردستانی
تیمەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ئامادە باشیدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
لە وەرزی زستاندا لە سنووری حاجی ئۆمەران بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت هەندێک کات ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەکات بەڕووی شۆفێراندا.
سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند ''سەرەڕای پشووی فەرمی و ساردی کەشوهەوای ناوچەکە هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاساییە و 24 کاتژمێر هاتووچۆ تێیدا بەردەوامە".
سیروان حوسێن وتیشی "تیمەکانمان لە ئامادە باشیدان بۆ روودانی ئەگەری هەر رووداوێکی لەناکاو کە بەهۆی کەشوهەواوە دروست ببێت".
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەكەوێتە شارۆچكەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێرەوە کە رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانان و گەشتیاران لە رێگەی ئەو مەرزەوە سەردانی ئێران دەکەن.