تەندروستی

خانم بەم پێنج رێگایە توڕەیی مێردەكەت كەمبكەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانم بەم پێنج رێگایە توڕەیی مێردەكەت كەمبكەرەوە
مەودا میدیا-

زۆرجاران پیاوەكان بەهۆی كار و ماندوێتی زۆری رۆژانەیانەوە تووشی توڕەیی و هەڵچوون دەبن و ئەوەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر بارودۆخی خێزانییان دەبێت.

خانمی بەڕێز.. كاتێك مێردەكەیت توڕە دەبێت هەوڵبدە بەم پێنج رێگایە ئارامی بكەیتەوە:

یەكەم: كاتێك مێردەكەت توڕە دەبێت هەوڵبدە لێی دووربكەویتەوە و هیچ قسەیەكی لەگەڵ نەكەیت، تەنانەت پرسیاری هۆكاری توڕەبوونەكەیشی لێ مەكە. هەروەها ئەوەشی پێ مەڵێ‌ كە توڕەبوونەكەی هۆكاری نییە و هەر لەخۆوەیە. تەنیا بێدەنگبە و ئامۆژگاریشی مەكە.

دووەم: بۆ ئەوەی توڕەیی مێردەكەت ئارام ببێتەوە پێویستە بێدەنگ و ئارامگر بیت، بەشێوەیەك بچۆ لە ژوورێكی دیكە دابنیشە و لە نزیكی مەبە بۆ ئەوەی بتوانێت زووتر ئارام ببێتەوە.

سێیەم: ئەگەر مێردەكەت بەهۆی تۆوە یان هەڵسوكەوتێكی تۆوە توڕە بوو، ئەوا داوای لێبوردنی لێبكە، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كێشەكان پێش ئەوەی لەدەست دەربچن چارەسەر بكرێن. ئەوەش بزانە داوای لێبوردن نیشانەی بەهێزیی كەسێتییە نەك لاوازی.

چوارەم: هەوڵبدە هەندێك قسە و رستە بەكارمەهێنە كە توڕەبوونی مێردەكەت زیاتر دەكات وەكو بێدەنگ بە، هیچ شتێك نییە شایانی ئەو توڕەبوونەت بێت، زیادەڕەوی لە توڕەبوونەكەتدا دەكەیت.


پێنجەم: كاتێك مێردەكەت توڕەیە رەنگە قسەی نەشیاو بەكاربهێنێت، بۆیە لەوكاتەدا هەوڵبدە منداڵەكەت لەو جێگەیە دووربخەیتەوە بۆ ئەوەی تووشی هەڵچوونی زیاتر نەبێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد