کوردستانی

لە بارەی یادی مردنی نەوشیروان مستەفاوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی یادی مردنی نەوشیروان مستەفاوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا-

لیژنەی پاراستنی ئارشیفی نەوشیروان مستەفا، هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی بەردەوامی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمساڵ بەشێوەی رەسمی یادی سێهەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ناكرێتەوە.

هاووڵاتیانی بەڕێزی کوردستان!
خۆشەویستانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا!

لەبەر بەردەوامیی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێم، بە پێویستمان زانی هەموان ئاگادار بکەینەوە کە، ئەمساڵ بەشێوەی رەسمی، یادی سێیەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ناکەینەوە، بە مەبەستی رێزگرتن لە رێنماییە تەندروستییەکانی دەزگا پێوەندیدارەکانی هەرێم.
رۆحی رەوانشاد ئارام و دەرونی هەموان ئاسودە بێ...

لەگەڵ ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی
لیژنەی پاراستنی ئارشیفی نەوشیروان مستەفا
سلێمانی، ۱٦ی مایسی ۲۰۲۰

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان