کوردستانی
جەژنانە دەدرێتە فەرمانبەرانی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی نوسراوێكی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە هەر فەرمانبەرێك بڕێك پارەی وەك جەژنانە دەدرێتێ.
لە نوسراوێكی ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا هاتووە "بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە هەر فەرمانبەرێك بڕی 25 هەزار لیرەی سوری پێدەدرێت وەك جەژنانە".
هەروەها "لە ئەمڕۆوە ئەو بڕیارە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەموو فەرمانبەرانی رۆژئاوای كوردستان تا جەژن ئەو پارەیە وەردەگرن".
فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی رۆژهەڵات و باكوری سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕیارە ئەمڕۆ دەرچووە و هەموو فەرمانبەرانی رۆژئاوا دەگرێتەوە و ئەو پارەیە وەردەگرن".