کوردستانی
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تا ئەم کاتە دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
سەردانیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ ڤیزا بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ کرایەوە.
ئیسماعیل عەلی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی دوومانگی دیکە واتا تا 25ی شوباتی 2020 گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن و تەنها بەو مۆرەی لە سەر سنوور لەپاسپۆرتەکانیان دەدرێت دەتوانن بۆماوەی مانگێک لەو وڵاتە بمێننەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بڕیارەش تاکلایەنە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دراوە و بەقسەی ئەوان هیواخوازن بەیەکجاری ڤیزا هەڵگیرێت".
ئیسماعیل عەلی وتیشی "کارمەندانی بنکەی نشینگەی باشماخ 24 کاتژمێر لەئەرکدان بۆ رایی کردنی مامەڵەی گەشتیاران".