کوردستانی
ژمارەیەک کۆڵبەر بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووەکانی سەردەشت کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ هەینی 27ی کانونی یەکەمی 2019 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی سێوی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی ئەو دەستـرێژەدا کۆڵبەرێکی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی "محەمەد ڕەشید زادە" خەڵکی گوندی قەلەڕەشی کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی "خدر بینەوا" خەڵکی گوندی دەرماناوەێ بە سەختی بریندار بووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی رەشید زادە لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووە: کە محەمەد تازە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و بەهۆی بەرکەوتنی دوو گولە گیانی لە دەستداوە.
هەروەها، چەندین سەر ئەسپی کاسبکاران کوژراون و شت و مەکی کۆڵبەرەکانیش لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.