کوردستانی
دوای یەکێتی پارتی کۆنگرە دەبەستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەیدا هەیە ساڵی داهاتوو چواردەمین کۆنگرەی حیزبەکەی ببەستێت.
ئەکرەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەیدا هەیە ساڵی داهاتوو کۆنگرەی چواردەیەمی حیزبەکەی ببەستێت".
سەبارەت بەوەی کاتی بەستنی کۆنگرەی پارتی کەیە ئەکرەم ساڵح وتی "تاوەکو ئێستا کاتەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بڕیار دراوە ساڵی داهاتوو کۆنگرە ئەنجام بدرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا سیانزە کۆنگرەی ئەنجام داوە لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی چواردەمین کۆنگرەی حیزبەکەی.