کوردستانی

وەرزی زستان ژیانی باڵندەکان سەختر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرزی زستان ژیانی باڵندەکان سەختر دەکات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

هەروەک دەزانرێت  لە وەرزی زستاندا لە کاتی  بەفرباریندا دەستکەوتنی خواردن و دانەوێڵە بۆ  باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان ئەستەم دەبێت و باڵندەکان ناتوانن خواردن بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن پارێزەرێکی ژینگەش پێوایە دەبێت لەم وەرزەدا مرۆڤ هاوکاری بالندە و ئاژەڵە کێوییەکان بکات و خواردنیان بۆ دابین بکات.

بیلال حەسەن، پارێزەری ژینگە و ئەندام لە رێکخراوی سروشتی کوردستان سەبارەت بە دابینکردنی خواردن بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بۆ مەوداپرێس دواد وتی "لە وەزرزی زستاندا بەهۆی بارینی بەفر و سەرماوە باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بە ئەستەم خواردن پەیدا دەکەن، بۆیە مرۆڤەکان دەتوانن هاوکاربن لە دابینکردنی خواردن بۆ ئەو باڵندە و ئاژەڵە کێویانە".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەم کارە بۆ پاراستن و مانەوەی ئاژەڵ و باڵندەکان بکرێ زۆر گرنگە و نیشانەی دڵسۆزی مرۆڤەکانە بۆ ژینگە و پاراستنی گیانی گیانەلەبەرەکان دەردەخات".

هەر بۆیە بیلال حەسەن لەرێگەی مەوداپرێسەوە داوای لە هاوڵاتیان کرد "لەکاتی چوون بۆ ناوچە شاخاویەکان یان لە نزیک ناوچە شاخاویەکانن دەتوانن دانەوێڵە و ئەو خواردنانەی لێیان زیادە بیبەن بۆ ئەو ناوچانە و بۆیان دابینبکەن، هەروەها دەشتوانن لەسەربانی ماڵەکانتان خواردن بۆ باڵندەکان دابین بکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان