ئابووری

مژدەیەکی خۆش بۆ هەموو فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەکی خۆش بۆ هەموو فەرمانبەران
مەودا میدیا-

دوای راگەیاندنی خشتەیەكی مووچە كە رۆژی سێ شەممە، هەشت وەزارەت و چین و توێژ وەریدەگرن، بڕیارە تا رۆژی شەممەی داهاتوو مووچەی تەواوی وەزارەتەكان بدرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان نیازی هەیە پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەش بكات و لە ئێستادا لەو چەند رۆژەی دەوام دەستی پێكردوەتەوە داهاتێكی لەبەردەستدایە، لەگەڵ ئەو نەوتەی كە رۆژانە دەیفرۆشێ.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "حكومەت هەوڵدەدات پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەتەكان بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ دابەش بكات".

لە ئێستادا مووچەی بەشی زۆری وەزارەتەكان دراوە بەو خشتە نوێیەی كە دووشەممە راگەیەندراو تەنها مووچەی وەزارەتی كارەبا، شارەوانی، كشتوكاڵ و ئاوەدانكردنەوە و خوێندنی باڵاو رۆشنبیری، لەگەڵ سێ سەرۆكایەتیەكە و وەزارەتەكانی هەرێم ماون.

Qaiwan
Qaiwan