کوردستانی

هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ساڵانە لە بۆنە جیاوازەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار روو لەهەرێمی کوردستان دەکەن و یەکێک لەو بۆنانەش شەوی سەری ساڵی نوێیە کە ژمارەیەکی بەرچاو گەشتیار روو لەهەرێمی کوردستان دەکەن.

نادر رۆستی، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم ئامادەکارییەکان لەلایەن گەشتوگوزار و کەرتی تایبەت و حکومەت و پارێزگار و قائیمقامیەت و دەزگا ئەمنییەکان کراوە بۆ پێشوازی کردن لەو گەشتیارانەی لە شەوی سەری ساڵدا روو لەهەرێمی کوردستان دەکەن".

سەبارەت بە دیاریکردنی هاتنی رێژەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان وتی "تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێک لەبەردەست نیە، چونکە ئەو بارودۆخەی لە عیراقدا هەیە کاریگەری دروست دەکات لەسەر هاتنی گەشتیاران".

نادر رۆستی ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان