عیراقی
گۆڕانکاری لەتەمەنی خانەنشینبوون دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوو تەوەر کە یەکێکیان یاسای خانەنشینی یەکگرتووە.
دکتۆر میران محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 30ی کانونی یەکەمی 2019 پەرلەمانی عیراق کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە".
سەبارەت بە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە دکتۆر میران وتی "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دوو گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەکرێت یەکێکیان تایبەتە بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، کە بڕیارە گۆڕانکاری لەتەمەنی خانەنشیندا بکرێت و لە ٥٠ ساڵەوە بکرێت بە ٤٥ ساڵ تەمەن و ١٥ ساڵ خزمەت".
بەپێی ئەو کارنامەی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردووەتەوە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای ئیداریی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019 دەدرێت و گفتوگۆ لەبارەی هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014 تەواو دەکرێت.