کوردستانی

هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ سەر ساڵ زۆرترین گەشت بۆ ئەم دوو وڵاتە دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ سەر ساڵ زۆرترین گەشت بۆ ئەم دوو وڵاتە دەکەن
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

هاتنی ساڵی نوێ کاریگەری دەکاتە سەر گەشتکردنی هاوڵاتیان بۆ وڵاتانی دەرەوە و بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت زۆرترین گەشتەکان بۆ وڵاتی تورکیا و دوبەیە.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بۆنە تایبەتەکاندا رێژەی گەشتکردنی هاوڵاتیان زیاد دەکات و ئەمساڵیش بەهەمان شێوەی ساڵانی دیکەیە بۆ سەری ساڵ هاوڵاتیان گەشت دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات".

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ ماوەی پشووی سەری ساڵ درێژبوو رێژەی گەشتکردنی هاوڵاتیان زۆرترە".

ئەوەشی خستەروو "فڕۆکەخانەی سلێمانی ئامادەکارییەکی باشی کردووە بۆ بەڕێکردنی گەشتیاران".

تاهیر عەبدوڵڵا وتی "هەردوو وڵاتی دوبەی و تورکیا زۆرترین گەشتیان بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام رێژەی چوونی هاوڵاتیان بۆ تورکیا زیاترە". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان