کوردستانی
هۆکاری دانەنانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
پرسی پارێزگاری کەرکوک لە ئێستادا بێدەنگی لێکراوە لەلایەن پارت و یەکێتییەوە ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتیش لەناو ئەنجومەن بوو کە ئەنجومەنەکە نەما ئیتر دەبێت لە بەغداوە کار لەسەر ئەو پرسە بکرێت.
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رێککەوتن لەسەر ئەوە کرابوو ئەنجومەن کرابێتەوە پارێزگا هەڵبژێردرێت، بەڵام ئەنجومەن بەیەکجاری سڕ کرا لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتیش لەناو ئەنجومەن بوو کە ئەنجومەنەکە نەما ئیتر دەبێت لە بەغداوە کار لەسەر ئەو پرسە بکرێت و بەغداش رەنگە چاوەڕێی هەڵبژاردن بکات، هەروەها هەموو ئەمانە هۆکاربوون کە بێدەنگی لە پرسی پارێزگاری کەرکوک بکرێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت بە رەوشی ئێستای عیراق وتی "رەوشی ئێستای عیراق رەوشێکی نابەجێیە و جۆرێک لە کارەسات بەڕێگەوەیە بۆ عیراقییەکان''.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە رۆژی 11ی تەموزی 2019 پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی "تەیب جەبار" وەک کاندیدی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام لە ئێستادا ئەو پرسە بێدەنگی لێکراوە.