کوردستانی
لەساڵی رابردوودا نزیکەی 252 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ساڵی رابردووی 2019 نزیکەی 252 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە زۆربەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە لەساڵی رابردوودا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران نزیکەی 252 کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیک لە 77٪ی ئەو کۆڵبەرانەی کە ساڵی 2019 کوژراون یان بریندار کراون بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج و پێکراون.
رێکخراوەکە هۆکاری گیان لە دەستدان و بریندار بوونی کۆڵبەرەکانی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەی خوارەوە بووە:
-تەقەی ڕاستەوخۆ: 194 حاڵەت (50 کوژراو و 144 بریندار).
-تەقینەوەی مین: 12 حاڵەت (1 کوژراو و 11 بریندار).
-رووداوی سروشتی وەکوو؛ هەرەسی بەفر، سەرما، بەربوونەوە لەهەڵدێر و… 42 حاڵەت (23 کوژراو و 19 بریندار).
-رووداوی هاتووجۆ: 4 حاڵەت (2کوژراو و 2 بریندار).
بەپێی پارێزگانیش رێکخراوی هەنگاو بەم شێوەیەی خوارەوە جیاکردووەتەوە:
-پارێزگای ئورمیە: 157 حاڵەت (45 کوژراو و 112 بریندرا).
-پارێزگای سنە: 70 حاڵەت (26 کوژراو و 44 بریندار).
-پارێزگای کرماشان: 24 حاڵەت (5کوژراو و 19 بریندار).
هەروەها، لە کۆی ئەو کۆڵبەرانەی کە ساڵی 2019 کوژران یان بریندار بوون 8کەسیان تەمنیان ژێر 18 ساڵ بووە کە 7 کەسیان گیانیان لە دەست داوە. 6 حاڵەت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و 2 حاڵەت بە هۆی سەرماوە بووە.