جیهانی
تورکیا.. ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیان لەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 930 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 57 هەزار و 829 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامداوە و 930 تووشبووی دیکە تۆمارکراون، کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتووەتە 168 هەزار و 340 کەس".
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "هەزار و 622 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و بە گشتی 133هەزار و 400 کەس چارەسەرکراون، هەروەها 18 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ چوار هەزار و 648 کەس بەرزبووەتەوە".