کوردستانی
مەودا میدیا زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وەک سەرجەم حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بڕیارە لەساڵی نوێدا کۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت.
رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لە ئێستادا لە قۆناغی بەستنی کۆنفرانسەکانداین لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا کۆنفرانسە ناوخۆییەکان دەستپێدەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "12 کۆنفرانسی ناوخۆیمان هەیە لەدوای تەواوبوونی کۆنفرانسەکان سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە و بڕیار لە دیاریکردنی رۆژی کۆنگرە دەدات".
رێبوار حەمەد وتی "بەدڵنیایەوە دوای تەواوبوونی کۆنفرانسەکان کۆنگرە دەبەسترێت".
ئەوەشی خستەروو "قۆناغی یەکەم تەواوبووە کە کۆبوونەوە گشتییەکان بوو، هەروەها قۆناغی دووەم کە کۆنفرانسەکانە کە ئەنجام دەدرێت و قۆناغی سێیەمیش بەستنی کۆنگرە دەبێت".