کوردستانی
زۆرترین گەشتیار لەساڵی 2019دا سەردانی ئەم پارێزگایەی هەرێمی کوردستانیان کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری بەشی راگەیاندنی گەشتوگوزاری شاری هەولێر رایگەیاند هاتنی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو شارە لە ساڵی 2019دا زیادیکردووە.
نەریمان فازل، بەڕێوبەری بەشی راگەیاندنی گەشتوگوزاری شاری هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەردەستماندایە ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو سنوورە روو لەبەرزبوونەوە بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئامارەکان تاوەکو مانگی 10ی ئەمساڵ زیاتر لە 2 ملیۆن و 515 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان کردووە".
نەریمان فازل وتی "ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەولێریان کردووە زیاتر لە خواروو ناوەڕاستی عیراقەوە هاتوون".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "ژمارەیەکی زۆری گەشتیاریش بۆ شەوی سەری ساڵ سەردانی هەولێریان کردبوو".