جیهانی

تویتەر هەزاران هەژماری لایەنگرانی ئەردۆغان دادەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تویتەر هەزاران هەژماری لایەنگرانی ئەردۆغان دادەخات
مەودا میدیا- 

پێگەی تویتەر ئاشكرایكرد 32 هەزار و 242 هەژماری ئەو تۆرە كۆمەڵایەتیەی داخستووە كە هەزارانیان لە توركیان، ئەویش بەهۆی پێشێلكردنی رێسا و سیاسەتەكانی تایبەت بەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە.

تویتەر لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكردووە: لەو هەژمارانەی دایخستوون، حەوت هەزار و 340 یان لە توركیان، كە پێكەوە چالاكییان ئەنجامداوە و هەماهەنگیی لەنێوانیان هەبووە، بەتایبەتیش نەیارەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیایان كردووەتە ئامانج.

تویتەر بە پشت بەستن بە پسپۆڕە هونەری و چاودێرەكانی تۆرەكەی، ئاشكرایكردووە: ئەو هەژمارانە ساختەبوون و بەكارهێندراون لەپێناو جوانكردنی سیمای پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا و پشتیوانیكردنی ئەو سیاسەتانەی ئەردۆغان پەیڕەویان دەكات.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال