راپۆرت
ئامانجی سەردانەكەی هاكان فیدان بۆ عیراق ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هاكان فیدان، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو بە سەردانێكی نهێنی گەیشتە عیراق و چەند كاتژمێرێك لە بەغدا مایەوە، چەند دیدارو كۆبونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەت ئەنجامدا، ئێستاش بەشێك لە ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرابووە.
رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، بە سەردانێكی نهێنی و دوور لە چاوی كامێراكان، هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای میتی توركیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی و هەواڵگریی عیراق كۆبووەوە.
سەرچاوەیەكی باڵای عیراقی ئامانجی سەردانەكە ئاشكرادەكات
سەرچاوەیەكی بەرپرسی عیراقی بە رۆژنامەی "عەرەب" ی وتووە:" سەردانەكەی سەرۆكی دەزگای میت ئامانج لێی دەرخستن و زانینی كەشوهەوای سیاسی و ناوخۆ و بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكانی عیراق و ئەمریكا بووە بەتایبەت كە ئێستا دەركردنی هێزە بیانیەكان لەسەر خاكی عیراق بووەتە گەرمترین بابەتی ڕۆژ و توركیاش لەو چوارچێوەیە بەدەرنابێت."
هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە:" توركیا هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق بقۆزێتەوە لەو چوارچێوەیەشدا فیدان دەیەوێت سوود لە پەیوەندی تایبەتی ڕابردووی لەگەڵ سەرۆكی دەزگای پێشووی هەواڵگری عیراق و سەرۆك وەزیرانی ئێستای عیراق وەربگرێت، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی توركیا لە ناوچەكە."
عیراق هیچ گەرەنتییەكی بە توركیا نەداوە
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە:" حكومەتی عیراق رەتیكردووەتە سەردانەكەی میت بۆ عیراق ئاشكرا بكات، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ گەرەنتیەكی بە ئەنقەرە نەداوە بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییە ئابوورییەكانیان بەم شێوەیەی ئێستا."
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارەی عیراق،" هاكان فیدان نیگەرانی خۆی لە ئاییندەی بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی لە عیراق خستووەتەڕوو لە ئەگەری هەر رێگایەكی چاكسازی و گۆڕینی بەرژەوەندییە ستراتیژیەكانی عیراق لەگەڵ توركیا و چارەنوسی كۆمپانیا توركیەكان كە ڕۆڵیكی گەورەیان هەیە لە وەبەرهێنان لە بوارەكانی وزە و شوێنەوار و كانزا قورسەكان لەناوخۆی عیراق."
جێی ئاماژەیە، حكومەتی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەیانێكی هاوبەشیان لەبارەی ئەنجامدانی وتووێژی ستراتیژی نێوانیان بڵاوكردەوە كە تیایدا هەردوولا وتووێژیان لەسەر كۆمەڵێك تەوەر كردووە، لەوانەش ئاسایش، ئابوری و وزە، تیرۆر، بەجۆرێك هەردوو حكومەت تاوتوێی شیاویی ئەنجامدانی پـرۆژەی وەبەرهێنانیان كرد لە كەرتی وزە و بوارەكانی دیكە و تیایاندا كۆمپانیاكانی ئەمریكا بەشدار دەبن بەو مەرجەی بارودۆخەكە بۆ كاركردن لەباربێت.
هەروەها، ئەمریكا جەختیكردووەتەوە هەوڵ نادات بنكەیەكی سەربازیی هەمیشەیی لە عیراق هەبێت یان بە بەردەوامی هێزی هەبێت، هەر وەك چۆن لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی ستراتیژیی لە ساڵی 2008 هاتووە كە هاوكاری ئاسایشی لەسەر بنەمای رێكەوتنی هەردوولا دەكرێت.
توركیا لەگەڵ كشانەوەی هاوپەیمانان ترسی لە ئایندەی هێزەكانی خۆی هەیە
بەپێی زانیارییەكان، توركیا لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و كەمكردنەوەیان لەسەر خاكی عیراق، ترسی لە ئایندەی هێزەكانی خۆی هەیە لەسەر خاكی عیراق و هەرێم، بەجۆرێك لە ماوەی رابردوودا ئەنقەرە و بەغدا لەسەر پاراستنی هاوبەشی سنوورەكانیان ڕێككەوتبوون، بەڵام قسەیان لەسەر مانەوەی ئەو هێزانە بە فەرمی نەكردووە و عیراقی نوێش خوازیاری دەركردنی تەواوی هێزە بیانییەكانە و لەو نێوەندەشدا لە ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان نزیكبووەتەوە.