خەڵەف غەفور
شوقەكانی "بەرزاییەكانی ترەمپ"
دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی جیهان بەناوی كەسایەتییەكانەوە بووەتە جۆرێك لە مۆدیل، لە كوردستانەوە را بیگرە تا دەگاتە ئەوپەڕی جیهان، نوێترین هەوڵیش بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پرۆژەی دروستكردنی شوقەكانی "بەرزاییەكانی ترەمپ"ی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
شوێنی دروستكردنی شوقەكانی دۆناڵد ترەمپ چەندین هۆكار و پاش دیمەنی سیاسی لەپشتەوەیە، لایەنی گرنگی ئەو پاش دیمەنییە بریتییە لە پرۆژەی سیاسیی ئیسرائیل لە مەسەلەی سەپاندنی خاوەندارێتی بەسەر بەرزاییەكانی جۆلاندا.
ساڵی 1967 لە ئەنجامی شەڕی عەرەب- ئیسرائیلدا، سوپای ئیسرائیل توانی دەستبەسەر بەرزاییەكانی جۆلاندا بگرێت، ساڵی 1973 سوپای سوریا بەشێوەیەكی كوتوپڕ هێرشیكردە سەر بەرزاییەكانی جۆلان بۆ وەرگرتنەوەی، لەگەڵ ئەوەی زیانی زۆریشی گەیاندە سوپای ئیسرائیل، بەڵام نەیتوانی سەركەوتووبێت و تێكشكا و دەرئەنجامیش ساڵی 1974 رێككەوتننامەیەكی نێودەوڵەتی جێگەی شەڕی گرتەوە و لە چەند شوێنێكی جۆلان سوپای ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی بڵاوەپێكرا.
ساڵی 1981 ئیسرائیل تاكلایەنە بڕیاریدا بەرزاییەكانی جۆلان بخاتە سەر نەخشەی وڵاتەكەی، بەڵام كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی بەو بڕیارەدا نەنا، بەڵكو گرژییەكانی عەرەب- ئیسرائیلی زیاتر كرد و زۆرێك لە هەوڵە ئاشكرا و نهێنییەكانی پرۆسەی ئاشتی پەكخست.
پەیوەندیدار بەو كێشەیە، رۆژی 26ی ئاداری 2019 لە كۆشكی سپی و بەئامادەبوونی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دۆناڵد ترەمپ بڕیارێكی واژۆكرد و تیایدا دانی نا بە دەسەڵات و سەروەرێتی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلاندا. ئەو بڕیارە نەتەنیاهۆ بە مێژوویی و بەشار ئەسەد بە داگیركاری ناساندیان.
پاش دیمەنی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ پەیوەندیدارە بە زۆر هۆكارەوە، لەسەر ئاستی ئەمەریكا رەوەندی ئیسرائیل رەوندێكی كاریگەرە و رۆڵیان لە زۆر بڕیار و بابەتی گرنگ و تەنانەت كاریگەریی زۆریشیان لەسەر یەكلاییكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەیە، ئابووریی ئەمەریكا كە تائێستا پێشەنگی سیستمە سەرمایەدارییەكەیە هەندێك لە كۆڵەكەكانی جوو و ئیسرائیلین، ئیسرائیلییەكان پشكی گەورەیان لە بەڕێوەبردنی راگەیاندنی ئەمەریكیدا هەیە، كۆمپانیا گەورەكانی بەرهەمهێنانی چەك و پیشەسازیی نەوت بەهەمان شێوە جووەكان رۆڵی گرنگیان لە بەڕێوەبردنیدا هەیە.
سەرۆك ترەمپ وەكو كەسێكی سەرمایەدار هاتووەتە نێو دنیای سیاسەت، سیاسەتی 3 ساڵی رابردووی دەریانخست لە كڵاورۆژنەیەكی ئابوورییەوە لە سیاسەت دەڕوانێ، ئەو بیری بە تەنیا لای ئێستا نییە كە سەرۆكە، بەڵكو بۆ داهاتوویش دەیەوێ جێپێیەك بەجێبهێڵێت، خولیای مانەوەشی زۆر بڕیاری سەیری پێدا، بەڵام روونیشە سیاسییەكی واقیعبینە و دەیەوێت دروشمەكەی جێبەجێبكات "ئەمەریكا دەبێت یەكەم بێت".
یەكێك لەو هۆكارانەی سەرۆك ترەمپ بۆ مانەوەی پێویستی پێیەتی دەنگی رەوەندی ئیسرائیلە، سەروەختی هەڵبژاردنی ئیسرائیل ترەمپ بە دەركردنی ئەو بڕیارەی خزمەتی زۆر بە نەتەنیاهۆ كرد، بۆیە جۆلان بۆ نەتەنیاهۆ و ترەمپ سەنگی مەحەكە و ئیتر دەشبێتە سەرەتای مێژوویەكی نوێ.
شوقەكانی "بەرزاییەكانی ترەمپ" لای ئیسرائیل نرخە لە بەرانبەر شەرعیەتی داگیركاریی بەرزاییەكانی جۆلان، هەروەك نیشاندەری ئەوەشە ئیسرائیل ویستی داگیركاریی كۆتایی نایە، بەڵكو بەدوای شەرعیەتپێدانی داگیركارییە مێژووییەكانێتی كە جۆلان نموونەیەكیانە.
بەرزاییەكانی جۆلان بۆ سەرۆك ترەمپ لە بەرانبەر دەنگە، بۆ سوریا و عەرەب نیشانەی شكستی سیاسی و مێژوووییانە، بۆ ئیسرائیل و جوو قەڵەمبازی سەركەوتن و شەرعیەت وەرگرتنی داگیركارییە.