راپۆرت
400 ملیارەكەی عیراق ون بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەمڕۆ یەك مانگ بەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەكەی بەغدا تێپەڕدەبێت، كە بەو مەرجە بۆ هەرێمی ناردووە لەماوەی یەك مانگدا لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە و چەند پرسێكی دیكە رێككەوتن ئەنجام بدەن، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم نە لەگەڵ بەغدا رێككەوتووە و نە ئەو پارەیەشی بۆ مووچەی فەرمانبەران دابەش كردووە كە بەغدا ناردوویەتی.
بەغدا داوای كردبوو لەماوەی یەك مانگدا رێكبكەون
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق، لە رۆژی 19 ی مانگی پێنجی 2020 لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كردووە، وێڕای بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، داوایكردووە كە لەماوەی یەك مانگدا پێویستە لەسەر سەرجەم ئەو پرسانە رێكبكەون كە وەفدی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە كردووە، بەو مەرجەش موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە.
وەزیری دارایی عیراق داوایكردووە هەرێم راپۆرتی تەواوەتی لەسەر داهاتی نەوتی و داهاتەكانی دیكەی بداتە بەغدا
هەر لە نوسراوەكەی وەزیری دارایی عیراقدا، داوایكردووە هەرێم راپۆرتی تەواوەتی لەسەر داهاتی نەوتی و داهاتەكانی دیكەی بداتە بەغدا بۆ ئەوەی لەسەر كۆی پرسەكان رێكبكەون، بەڵام تا ئێستا هەرێم نە ئەو 400 ملیار دینارەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی ناردووە دابەشی كردووە، نە وەفدی ناردووەتە بەغدا بۆ رێككەوتن لەسەر پرسەكان، لەكاتێكدا بەپێی نوسراوی وەڵامدانەوەی حكومەتی هەرێم، كە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ئاڕاستەی وەزیری دارایی عیراقی كردووە رەزامەندی نیشان داوە لەسەر كۆی داواكارییەكانی نوسراوەكەی وەزیری دارایی عیراق".
لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان هەڵمەتێكی فراوان بۆ داواكردنی دابەشكردنی ئەو پارەیە بەڕێوەچوو
بەهۆی ئەوەی تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئەو 400 ملیار دینارەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی ناردووە دابەشنەكراوە، لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لەماوەی رابردوودا هەڵمەتێكی فراوان بۆ داواكردنی دابەشكردنی ئەو پارەیە بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەچوو كە تا ئێستاش بەردەوامە، هەندێك لە میدیا جیهانیەكانیش بەهۆی فراوانی هەڵمەتەكەوە باسیان لە چارەنووسی ئەو 400 ملیار دینارە كرد كە بەغدا بۆ هەرێمی نارد، حكومەتی هەرێمیش وەك خۆی دەڵێت بەشێكی داوەتەوە بەقەرز.
بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەڵێن داویانەتەوە بە قەرز
بەپێی وتەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، لەكۆی ئەو 400 ملیارەی بەغدا ناردوویەتی، تەنها 222 ملیاری ماوەتەوە، بۆیە چاوەرێی ئەوە دەكەن رێكبكەون لەگەڵ بەغدا تا بتوانن موچەیەی مانگی 2 ی ساڵی 2020 دابەش بكەن، لەكاتێكدا بەغدا بۆ موچەی مانگی چوار ئەو پارەیەی ناردووە ئێستاش نزیك دەبینەوە لە مانگی 7.
دۆسیەی چوارسەد ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران كە ئێستا بەشێكی لەلایەن حكومەت وا راگەیەنراوە بۆ دانەوەی قەرزی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانە كە لە كۆمپانیاكان وەرگیراوە، بووەتە دۆسییەیەك كە بەوتەی چەند پەرلەمانتارێك داوایان لە بەغدا كردووە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات، چونكە بەپێی یاسا حكومەتی هەرێم بۆی نییە ئەو پارەیە بداتەوە بەقەرز.