کوردستانی

خوێندکارێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا لە زیندان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندکارێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا لە زیندان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

خوێندکارێکی بواری دەرمانسازی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان کە 18 مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لە دەستداوە و دوێنێ تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ پێنجشەممە 18ی حوززەیرانی 2020 ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان بنەماڵەی لاوێکی خەڵکی جوانڕۆیان بە ناوی "خەلیل مورادی" تەمەن 32 ساڵ ئاگادار کردووەتەوە کە کوڕەکەیان بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەستداوە.

خەلیل مورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ و خوێندکاری دەرمانسازی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە، لە ساڵێ 2018 لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد