راپۆرت
حکومەت نایەوێت دانوستان بە نیشتیمانی بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_ تاژان عوسمان
پسپۆڕان و کەسانی شارەزا باس لە گرنگیی درووستکردنی دەزگایەکی نیشتیمانی دەکەن بۆ دانووستان، کە لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان پێکهاتبێت و ژمارەیەک پسپۆڕ و ڕاوێژکاری هەبێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دوو جار هەوڵی درووستکردنی ئەو دەزگایەی شکست پێ هێناوە و نایەوێت دانوستانەکان لە حزبییەوە بۆ نیشتیمانی بگۆڕێن.
ساڵی ٢٠٠٩، لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسایەک پێشکەش کرا و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کرا بە ناوی "دەزگای نیشتیمانیی دانوستان"، کە تیایدا باس لە درووستکردنی دەزگایەک کرابوو لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و بوونی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا تیایدا، بەڵام حکومەت سەرەتا بەدەمەوەهاتنی بۆ پڕۆژەکە نەبووە و دواتریش بە هۆی ململانێی سیاسی و ئاڵۆزیی پەیوەندیی لایەنەکانەوە پڕۆژەکە پشتگوێ خراوە.
عومەر نورەدینی، پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان کە خاوەنی پڕۆژەیاساکە بووە، بە مەوداپرێسی ڕاگەیاند "لەو پڕۆژەیاسایەدا باس لە دوو دەستە کرابوون لە دەزگاکەدا، یەکێکیان سیاسەتمەداری بە ئیرادە و خاوەن بڕیار بۆ دانووستانەکان، لەگەڵ دەستەیەک لە ڕاوێژکار و پسپۆڕ و مامۆستای زانکۆ بۆ شرۆڤەکردن و لێکدانەوەی ڕاوێدان بە دەستەی دانسوتانکار".
وتیشی "دەزگاکە دەبوو لە پەرلەمانەوە یاسای بۆ دەربکرێت و لە ژێر چاودێریی پەرلەماندا بێت، بەڵام دەبوو لەژێر دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیراندا بێت، چونکە دانوستان پێویستی بە بڕیار هەیە و ئەو دەزاگەیەش دەبووە دەزگایەکی تەنفیزی".
نەبوونی دامەزراوەیەکی نیشتیمانی و بە حزبیکردنی وەفدی دانوستانەکان جێگەی ڕەخنەی گلەیی بەردەوامی چاودێرانی سیاسی و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بووە و شکستەکانی هەرێمیش لە بواری دانسوتاندا بۆ وەفدە حزبییەکان دەگەڕێننەوە.
"بوونی ئەو دەزگایە لە ئێستاشدا ئەگەر درووست بکرێت زۆر گرنگە، وەک دەزاندرێت شاڕەگی سیاسەتکردن لە هەموو دونیادا گفتوگۆکردنە، ئەگەر دەزگایەکی لەو شێوەیە درووست بکرێت پرس و گفتوگۆ و دانوستانەکان بە زۆرینە و لە لایەن خەڵکانی سیاسی و پسپۆڕەوە ڕێگەچارە و بڕیاری پێویست و باشتریان لەسەر وەردەگیردرێت". عومەر نورەدینی وای وت.
لە کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایش، لە لایەن وەزیرێکی کابینەیەکەوە پێشنیارێکی لەو شێوەیە بوونی هەبووە، بەڵام بە هەمان شێوە پشتگوێ خراوە و دەزگاکە نەچووەتە بوواری جێبەجێکردنەوە.
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لە کابینەی پێشوودا بە مەوداپرێسی ڕاگەیاند "من پێشنیاری درووستکردنی ئەو دەزگایەم لە ئەنجوومەنی وەزیران کرد و گفتوگۆی لەسەر کرا و بڕیار درا کە دەستەیەکیشی بۆ درووست کرا تا هەیکەلیەتی درووست بکرێت و بە پڕۆژەیاسایەک بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان، بەڵام دواتر فەرامۆش کرا و بارودۆخی کابینەی هەشت و ئاڵۆزییەکانی ڕێگرییان کرد لە درووستکردنی".
بە پێی زانیارییەکانی بەردەست مەوداپرێس بزووتنەوەی گۆڕانیش لە خولی ڕابردوودا هەوڵی پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسایەکی هەبوو بۆ دەزگای نیشتیمانیی دانوستان، بەڵام تێکچوونی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و داخستنی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو ساڵ پڕۆژەکەی لەبار برد".
وتیشی "ئاییندەی دانوستان و گفتوگۆکردن بەو شێوازە حزبییەی ئێستا هەیە ئەگەر بەردەوام بێت شکستی زیاتر لەوەی ڕابردوو چاوەڕوانمانە، چونکە لەو وەفدانەی دەچن بۆ دانوستان بە تایبەت لەگەڵ حکومەتی ناوەنددا هیچ شتێک ئاشکرا نییە، گفتوگۆ و ڕێککەوتن و پێشنیارەکان نازاندرێت چین و چۆنن، بۆیە ئەگەر دەزگایەک هەبێت هەموو گفتوگۆکان ئاشکران و پێشنیار و بڕیارەکانی هەرێمیش لە چوارچێوەیەکی پسپۆڕانەدا دەدرێن کە لە بەرژەوەندیی کوردستان و حکومەتەکەی و ئەزموونەکەیدا بێت".