راپۆرت

لە بەرژەوەنديی هاوڵاتیان بڕیارێك جێبەجێكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەنديی هاوڵاتیان بڕیارێك جێبەجێكرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە كەمكردنەوەی كرێی خزمەتگوزاری سیتی و یەكەكانی نیشتەجێبوون چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەشڵێت، لیژنەیەك هەڵسەنگاندن بۆ یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكات و بەپێی هەڵسەنگاندنەكە نرخی خزمەتگوزارییەكان دیاری دەكرێن.

دیاریكردنی نرخی خزمەتگوزاری سیتییەكان گرفت دروست دەكات بەتایبەتی بۆ ئەو پرۆژانەی های كۆست-ن، واتە كوالێتی زۆر باشن و چین و دەوڵمەند و سەرمایەدارەكان نیشتەجێی ئەو پرۆژەیەن، چونكە ئەوان داوایان كردووە كە خزمەتگوزارییەكانیان بەردەوام بێت و گوێ بە نرخی دیاریكراو نادەن.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆوە چوارشەممە، یەكی تەمموز، بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی خزمەتگوزاری سیتییەكان چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی ئاگاداركردنەوەیەك وەك دەستپێكێك لە هەولێر ژمارەیەك لە یەكەی نیشتەجێبوون و سیتی بڕیارەكە بەسەریاندا جێبەجێ بووە و نرخەكان كەمكراونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ بەشێكی تر لە سیتییەكان لیژنەی تایبەت لە لایەنەكانی پەیوەندیدار پێكهێراوە و هەڵسەنگاندن بۆ یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكەن و بەپێی كواڵێتی و خزمەتگوزاری نرخەكان دادەنێن".

باسی لەوەشكرد "پرۆژەكانی سنوری پارێزگای هەولێر 89 پرۆژەیە و سەرو 90 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونە، بەشێك لەوانە هاوڵاتی تیایاندا دەژی و بەشێكی تری لە دروستكردندان، چەند پرۆژەیەكیش هەن كە لەلایەن وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان وەرنەگرتووە".

وتیشی "پارەی خزمەتگوزاری لەسەر بنەمای كوالێتی دەبێت، پارەی ئاو و كارەبا دیاریكراوە، بەڵام پارەی خزمەتگوزارییەكانی تر وەك سیكیوروتی، باخ و سەوزایی و ئینتەرنێت و ئینارەو چاودێری، بۆ هەر خزمەتگوزارییەك لەوانە بڕێك پارە دیاری دەكرێت و كۆی گشتی بۆ یەك مانگ دیاری دەكرێت".

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر ئەوەشی وت "پێشتر نرخەكان زۆربوون و كۆمەڵێك هاوڵاتی و داواكاری گشتیش گلەییان هەبووە لەسەری و باس لە پێداچوونەوە بە نرخەكان كرا، دواتر بەبڕیارێك چووە بواری جێبەجێكردنەوە".

لای خۆیەوە ئەندازیار عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سلێمانی كێشەیەكمان هەیە ئەویش هەندێ لەو سیتییەكان كە های كۆستن و كوالێتی زۆر باشن، دانیشتوانەكەی خۆیان داوایان كردووە كە ئامادەن هەرچەند پارە بێت مانگانە بیدەن بە مەرجێك تەواوی خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەبا و ئەوانی تر بە باشی و بەردەوامی بەردەست بن.

وتیشی "رای خۆمان لەسەر ئەو نوسراوە داوە بۆ كەمكردنەوەی خزمەتگوزاری سیەتییەكان، تا رادەیەك لە هەندێ سیتی سلێمانی نرخ دیاری كراوە".

لە ماوەی رابردوو بەشێك لە دانیشتوانی یەكەكانی نیشتەجێ بوون لە سلێمانی و هەولێر و ناوچەكانی تر ناڕەزایەتی و نیگەرانی ئەوەیان دەربڕیووە كە پارەی خزمەتگوزارییەكان گرانە و چەندینجاریش لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئاشكرا باسیان لەوەكردووە وەبەرهێنەركان بە ویستی خۆیان نرخیان دیاریكردووە بۆ خزمەتگوزاری سیتییەكان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان