کوردستانی

باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

لە شاری رانیە باندێکی چوار کەسی کە چەند تاوانێکی دزیان ئەنجام دابوو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دەستگیر کران.

راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین لەو بارەیەوە رایگەیاندووە "دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند تاوانێکی دزی کردن لەناو شاری ڕانیە لەگەرەکی نەورۆز، وە دوای بەدواداچوون کۆ کردنەوەی زانیاری لەسەر ڕووداوەکان دەرکەوت کە دوو ڕوداوی دزی کردن ڕویان داوە و لەلایەن چوار تۆمەتبار بە هاوبەشی ئەنجام دراون".

ئاماژەی بەوەشداوە "دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و بە پشت بەستن بە بەڵگەکان و کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە تاوانباران توانرا شوێنیان دەست نیشان بکرێت و لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سەرەتا دوو لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کران و دەست گیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تاوانەکەی پێ ئەنجام درابوو لە جۆری پیک ئاپ".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دواتر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە لە دوو تاوانی دزی کردندا هەستاون بە دزینی سێ مۆلیدەی کارەبایی گاز وە لەلایەن دوو تۆمەتباری تر لە بازار فرۆشتویانەوە. وە هەر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت جگە لەو دوو تاوانی دزیکردنە، تاوانی تری دزیشیان ئەنجامداوە".

باس لەوەشکراوە "دواتر لە بەرواری 1/ 7/ 2020 لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوو تۆمەتبارەکەی تریش دەستگیر کران و سەرەنجام دەکاتە چوار تۆمەتبار و دانیان بە تاوانەکانیان داناوە".

ناوی تۆمەتباران:

1- (ف.ع.ا) لە دایک بووی 2001 دانیشتووی رانیە

2-(س.خ.س) لەدایک بووی 2001 / دانیشتوی رانیە

3-(ه.غ.ا) لەدایک بووی 2001 / دانیشتوی رانیە

4- (د.ع.ا) لەدایک بووی 2001 / دانیشتوی رانیە

 لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە، سەرجەمیان بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan