جیهانی
"کوشتنى قاسم سولەیمانى لە کوشتنى ئوسامە بن لادن و ئەبوبەکر بەغدادی گرنگتر بوو"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
راپۆرتێکى "فۆیس ئۆف ئەمەریکا" جەخت لەوە دەکاتەوە کەوا کوشتنى لیوا قاسم سولەیمانى، فەرماندەى فەیلەقی قودسی ئێران لە کوشتنى ئوسامە بن لادن، دامەزرێنەر و سەرۆکى رێکخراوی ئەلقاعیدە و ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکى رێکخراوی داعش گرنگتر بوو.
جەیسۆن برۆدسکی، بەڕێوەبەرى بەشی سیاسی لە رێکخراوی یەکبوون دژى بەرنامەى ئەتۆمی ئێرانی دەڵێت "قاسم سولەیمانی، بەتەنیا رەمزێکى عەسکەرى و سیاسی نەبوو، بەڵکو کەسێتییەکى بەهێزی دەسەڵاتى ئێرانی بوو، هەروەها رۆڵێکى کاریگەر و بنەڕەتى لە بەڕێوەبردنى ئێراندا هەبوو".
ئەوەشى وتووە "سولەیمانى پێگەیەکى گەورەى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەبوو، ستراتیژزانێکى گەورەى سەربازیی ئێرانی بوو، پیاوێک بوو دەسەڵاتێکى فراوانی لە سیستمى فەرمانڕەوایی ئێرانیدا هەبوو".
مایکل دۆران، گەورە توێژەر لە پەیمانگاى هۆدسۆن و بەرپرسی پێشوو لە ئەنجومەنى ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لە سەردەمى سەرۆک جۆرج بووش دەڵێت "کوشتنى قاسم سلێمانی گرنگتر بوو لە کوشتنى ئوسامە بن لادن لە سەردەمی ئۆباما و کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادی لە سەردەمى ئێستا دۆناڵد ترەمپ".
دۆران ئەوەش وتووە "سلێمانى ئەندازیاری ستراتیژیی ئێرانى بوو بۆ پاڵپشتى میلیشیا چاکدارەکان لە هەموو ناوچە عەرەبییەکان، بەشێوەیەک ئەو میلیشیایانە تواناى هەڕەشەکردنیان لە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى هەبوو، کوشتنى سولەیمانى دەبێتە هۆکارێک بۆ گۆڕینى سیاسەتى هەرێمایەتى بەتەواوەتى، بەڵام کوشتنى بن لادن و بەغدادى هەمان کاریگەرییان نەبوو".