کوردستانی

رووداوێكی هاتوچۆ شەش قوربانی لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتوچۆ شەش قوربانی لێكەوتەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای كۆیە-هەولێر بەهۆیەوە هاوڵاتیيەك گیانی لە دەستداو پێنج هاوڵاتی تریش برینداربوون.

زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر رایگەیاند "رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگای هەولێر-كۆیە روویداوە و هاوڵاتیيەك گیانی لە دەستداوە و پێنج هاوڵاتی تریش برینداربوون".

هەروەها "رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی نیسان پیكاب و قەمەرەیەكی جۆری ئۆپترا روویداوە و هۆكاری رووداوەكەش پابەندنەبوونە بە رێنماییەكانی هاتوچۆ".
Qaiwan
Qaiwan