کوردستانی
دوو وەزیر بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بانگهێشتی هەر دوو وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمان كراوە.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "لە بارەی ساغنەكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران، داوامان كردووە هەر يەكه له بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و كەمال موسليم، وەزیری بازرگانی لە كۆبوونەوەی لیژنەكەمان بەشداری بكەن".
ئاماژە بەوەشكرد "بانگهێشتەكە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەكە بۆ ئەو دۆخەی كە دروستبووە لە بارەی ساغنەكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و رۆژی پێنجشەممە لیژنەكەمان لەسەر ئەو پرسە بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیر كۆدەبێتەوە".
دوێنێ دووشەممە، جوتیارانی هەولێرو چەند ناوچەیەكی تر لە ناڕەزایەتیيەكدا بەرهەمەكانیان فڕێدایە سەرجادە بەهۆی ئەوەی پارە ناكەن و رێگەش نادرێت رەوانەی ناوچەكانی عیراق بكرێن.