عیراقی

وەزارەتی پێشمه‌رگەی کوردستان و به‌رگریی عیراق رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمه‌رگەی کوردستان و به‌رگریی عیراق رێککەوتن
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمه‌رگەی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی عیراق، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی چوار ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك به‌ ئامانجی نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی داعش لەلایەکی تریشەوە به‌ره‌ی توركمانی و په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و توركمان له‌ پشكی كه‌ركوك، دژی ئەو رێککەوتنە دەوەستنەوە.


رێككه‌وتنی  وەزارەتی پێشمه‌رگەی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی عیراق بۆ پێكهێنانی چوار ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شه‌ له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركوك، موسڵ، دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین.

پێكهێنانی ژووری هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا، دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك دانوستان دێت به‌هۆی هه‌لكشانی ئاڵۆزی و كرده‌وه‌ چه‌كدارییه‌كان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆكی نه‌ینه‌وا، دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین.

زانراوە ئەو رێككه‌وتنه‌ فه‌رمییه‌ و ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌ كاری پێبكرێت و به‌ره‌ی توركمانی و په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و توركمان له‌ پشكی كه‌ركوك، دژی دەوەستنەوە دەڵێن "بڕیاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق تاكلایه‌نەیە‌ و به‌ ته‌وافوق بووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".

Qaiwan
Qaiwan