عیراقی

سواربوونی ماتۆڕ قەدەغە كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سواربوونی ماتۆڕ قەدەغە كرا
مەودا میدیا-

وەك هەڵوێستێك بەرانبەر تیرۆركردنی هاشم ئەلهاشمی، چاودێری سەربازی و ئەمنی لە شاری بەغدا كە شەوی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە لایەن چەند كەسێكەوە كە ماتۆڕیان پێ بووە تیرۆركرا، وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی سواربوونی دوو كەس لەسەر یەك ماتۆڕ.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق هاتووە "بەپێی بڕیارێكی نوێ، چیتر رێگە نادرێت دوو كەس سواری یەك ماتۆڕبن، تەنیا شۆفێرەكە و هیچ كەس بۆی نییە لە دواوە سەربكەوێت لەگەڵیدا".

باس لەوەشكراوە "بڕیارەكە چوەتە بواری جێبەجێكردن و رەوانەی هەموو لایەن و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەیوەندیدار كراوە و هەر كەس سەرپێچی بكات، ماتۆڕەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و بڕی 100 هەزار دیناریش غەرامە دەكرێت".

ئەو بڕیارە وەك هەڵوێستێك بوو لەسەر تیرۆركردنی هاشم ئەلهاشمی، چاودێری سەربازی و ئەمنی لە عیراق كە شەوی دووشەممە لەبەردەم ماڵەكەی خۆی تیرۆركرا لە شاری بەغدای پایتەختی عیراق.

Qaiwan
Qaiwan