راپۆرت
ئێزدییەکان لەنێوان سێ میردا گیریان خواردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رەنگین عارف
مردنی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە 27ی كانونی دووەمی 2019، هەر تەنها نەبووە هۆکاری بێ میریی ئێزدییەکان، بەڵکو سەرەتایەک بوو بۆ حزبەکانی هەرێمی كوردستان کە دەستبخەنە ناو کاروباری ئێزدییەکان و ئەوەش وایکردووە ئێستا ئێزدییەکان ببن بە سێ گرووپەوە و سێ میریشیان هەبێت.
دوای شەش مانگ بێ میریی، بەشێک لە ئێزدییەکان (حازم تەحسین بەگ)یان وەک میری خۆیان دیاریکرد کە بە نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ناودەبرێت و بەشێکیشیان (نایف داود)یان کرد بە میری ئێزدییەکان کە بە نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ناوی دەهێنرێت، بەشێکی تریش لە ئێزدییەکان دان بەو دوو میرەدا نانێن و سەرقاڵی هەڵبژاردنی میری سێیەمن بۆ ئێزدییەکان.
نایف داود، یەکێک لە میرەکانی ئێزدی بە مەوداپرێسی راگەیاند "میر تهحسینی كۆچكردوو بەر لە مردنی نەیوتووە با نەوەیەک یان کوڕێکی خۆم ببێتە میر، بەڵکو یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسەی بۆ ئێزدییەکان داناوە".
وتیشی "بەگوێرەی رێسا و نهریتی ئایینیی ئێزدییهكان كوڕەكهی هیچ بنهمایهكی میری تێدا نییه و له گرنگترین ئهو مهرجانهی كه كۆمهڵگهی ئێزدی بۆ میری نوێ دایناوه ئهوهیه كه بێلایهن بێت و حزبی نهبێت، بهڵام ئهوه له كوڕەكهی میر تهحسیندا نییه، بۆیه وهكو خهڵكی شنگال ئهو میره رەتدهكهنهوه و ههروهها ههموو دهستوهردانێكی سیاسیش بۆ ئهو كاره رەتدهكهنهوه."
نایف داود خۆشی بە میری نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ناوی دەبرێت، بەڵام ناوبراو خۆی ئەوە رەتدەکاتەوە.
"ئێمە بنەماڵەی داود بەگین و سەربەخۆین، سەر بە هیچ حزبێک نین و ئەوە پارتی ئەو تۆمەتەیان بۆ من درووستکردووە"، نایف داود وای وت.
لە دوای هێرشکردنی داعش بۆ سەر شنگال و بە دیلگرتنی هەزاران کچ و ژن و منداڵ و بێسەروشوێنبوونیان لە ساڵی 2014دا، تائێستاش بەشێک لەو کچ و منداڵ و ژنانە ئازادنەکراون کە ژمارەیان لە 3 هەزار زیاترە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2015دا شنگال ئازادکرایەوە.
جهوههر عهلی حسێن بهگ، وهكیلی میر حازم بۆ كاروباری پهیوهندییهكان بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئێزدییەکان بە 23 بنەماڵە بڕیاریانداوە کە میر حازم ببێتە میر و ئەوانیش ئەو دەسەڵاتەیان هەیە میر دیاری بکەن.
وتیشی "لە دیاریکردنی میر حازمدا هیچ دەستتێوەردانێک نەبووە و بەداخەوە هەندێ لایەنی تر ئەو قسانەیان درووستکردووە تا شەرعییەت بە میرە سیاسییەکانی خۆیان بدەن."
لەدوای ئازدکردنی شنگال، ئەو شارۆچکەیە بووە بە ناوەندی ململانێی سیاسیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان و حەشدی شەعبی، ئەوەش بارودۆخ و ژیانی ئێزدییەکانی هێندەی دیکە ناخۆش کردووە.
هێفیا میرزا، کەسایەتییەکی ئێزدییە و هیچ کام لەو میرانەی قبوڵ نییە کە داندراون، ئەو بە مەوداپرێسی وت "ئەو دوو میرەی دانراون هی پارتی و پەکەکەن نەک ئێزدییەکان، چونکە نە پرس بە ئێزدییەکان کراوە نە هەڵبژاردن کراوە، بۆیە ئێمە چەند بنەماڵەیەکی ئێزدین و ئەو دوو میرە بە میری خۆمان نازانین."
وتیشی "سەرقاڵی هەڵبژاردنی میرێکی دیکە دەبین کە بە ئازادانە هەڵببژێردرێت دوور لە دەستی حزب و میری راستەقینەی ئێزدییەکان بێت نەک میری حزبەکان بێت و بەسەر ئیرادەی گەلی ئێزدیدا بچەسپێندرێت."
تائێستا حکومەتی عیراقی بە رەسمی دانی بە هیچ کام لەو میرانەدا نەناوە و بە رەسمی هیچیان وەک میری ئێزدییەکان نەناساندووە کە مامەڵە لەگەڵ کامیان دەکات.
نازک شێمدین، کە چالاکوانێکی ئێزدییە رایگەیاند، بڕیاریان داوە لە بەردەم پەرلەمان کوردستان گردبوونەوە بکەن و داوای دوورخستنەوەی دەستی حزب لە بارودۆخی ئێزدییەکان بکرێت.
وتیشی "ئێزییەکان پێویستیان بە رزگارکردنی دەستگیرکراوانیان هەیە کە ئێستاش لەو شەش هەزارەی دەستگیر کرابوون لای داعش زیاتر لە سێ هەزاریان ماون، بەڵام حزبەکان هاتوون دەستیان خستووەتە ناو ژیانی ئێزدییەکان لە جیاتی قەرەبووکردنەوە و ساڕێژکردنی برینی ئێزدییەکان برینی تریشیان بۆ زیاد دەکەن."