راپۆرت
هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیيانی شارى سلێمانی لە كڕینی تمەنی ئێرانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەكی ئابووری رایدەگەیەنێت، رۆژانە 10 ملیار تمەن بەشێوەی قاچاخ دێتە ناو بازاڕی تمەنەكەی شاری سلێمانی و دەفرۆشرێت بە هاوڵاتیان، هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان تمەن نەكڕن و خۆیان بە دوربگرن چونكە زیانێكی زۆر دەكەن.
نەوزاد شێخ كامیل، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابووریانەی كە خراوەتە سەر ئێران، نەوتی ناچێتە دەرەوە و كاری بازرگانی كەمیكردووە، ئەوەش وایكردووە كە دراوی قورس وەك دۆلار لە وڵاتی ئێران كەمبووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا یەدەگی دراوی دۆلار لە وڵاتی ئێران لە كەمبوونەوەی بەردەوامدایە و لە سەرو 80 ملیار دۆلارەوە بۆ خوار 70 ملیار دۆلار دابەزیووە، بۆیە ئێران پەنای بردووەتە بەر ناردنی بڕێك زۆر تمەن بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی بۆ ئەوەی بەهای دراوی خۆی رابگرێت و لە بەرانبەردا یەدەگی دۆلاری كەم نەكات".
باسی لەوەشكرد "رۆژانە بڕێكی زۆر لە تمەنی نوێ چاپ دەكات و بەشێوەی قاچاخ رەوانەی سلێمانی دەكرێت، ماوەی چەند رۆژێكیش دەبێت هەموو رۆژێ زیاتر لە 10 ملیار تمەن دەچێتە بازاڕی تمەنەكەی سلێمانی و ساغ دەبێتەوە و هەمووشی هاوڵاتی ئاسایین دەچن دەیكڕن وا دەزانن لە داهاتوودا قازانج دەكەن، لەكاتێكدا هەر ئەو كاتەی تمەنەكە دەكڕن، راستەوخۆ بیفرۆشنەوە پارەی خۆی ناكات، سەرەڕای ئەوەی رۆژ بەرۆژ نرخەكەی لە دابەزیندایە".
ئەو شارەزایەی ئابووری ئەوەشی وت "پێویستە هاوڵاتیانی سلێمانی وشیاربن و لە پێناو قازانجكردن كە هیچ بنەمایەكی نییە و كەس نازانێت نرخی تمەن بەكوێ دەگات، پەنا نەبەنە بەر كڕینی تمەن و خۆیان تووشی زیان نەكەن".
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە مەودا میدیا دراوە، لە دوو هەفتەی رابردوو، كاتێك نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە نزیكەی دوو ملیۆن تمەنی ئێرانی، بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان دەستیان كرد بە كڕینی تمەن بە ئامانجی قازانج كردن، هاوڵاتی هەبووە بە بەهای 30 هەزار دۆلار تمەنی ئێرانی كڕیووە، كاتێك نرخەكەی زیاتر دابەزیووە، تووشی زیانێكی زۆر بووە، رۆژانەش چەندین هاوڵاتی تووشی زیان دەبن لە بازاڕەكە بەهۆی زیاتر دابەزینی بەهای تمەن.
هێژا ئەحمەد، لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند " داواكارم هاوڵاتیان خۆیان بە دوربگرن لە كڕینی تمەن، ئەمەی ئێستا روودەدات لە دابەزینی تمەن، كاری كەسانێكە كە زیاتر وەك باند كاردەكەن، بەدڵی خۆیان یاری بە نرخی تمەن دەكەن لە بازاڕە".
باسی لەوەشكرد "ئەو كەسانە بە هاوكاری بانكە ئێرانییەكان چۆنیان بوێت نرخی تمەن دەگۆڕن و بەرز و نزمی دەكەنەوە، بە شەودا نرخەكەی دادەبەزێنن، كە رۆژبووەوە نرخ بەرزدەكەنەوە".
وتیشی "لەو نێوەندەدا زەرەرمەندی یەكەم هاوڵاتیانی سلێمانین، ئەوانەی پەنا بۆ كڕینی تمەن دەبەن بە ئامانجی قازانجكردن لە داهاتوودا، ئێران رۆژانە تمەنێكی زۆر چاپ دەكات و گوێی لێ نییە نرخەكەی چەندە، ئامانجی ئەوەیە دۆلار رابكێشێتە وڵاتەكەیەوە".
ه،ع