جیهانی

هەدەپە پەرلەمانتارێكی لەسەر دەستدرێژيی سێكسی بۆ سەر ژنێك دەردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەدەپە پەرلەمانتارێكی لەسەر دەستدرێژيی سێكسی بۆ سەر ژنێك دەردەكات
مەودا میدیا-

بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستدرێژیی سێكسی پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" بۆ سەر ژنێك، راگەیاندنەكانی توركیا بەتوندی هێرش دەكەنە سەر ئەو پارتە و هەدەپەش بە رەسمی پەرلەمانتارەكەی دەردەكات.

دەستەی بەدواداچوون و رێكخستنی هەدەپە بڕیاریدا بە دەركردنی تۆما چه‌لیك، پەرلەمانتاری پارتەكەی كە بەهۆی تۆمەتی دەستدرێژیی سێكسییەوە بۆ سەر ژنێك رای گشتی لەسەر وروژا و راگەیاندنەكانیش بەچڕی هێرشیان بۆ سەر ئەو پارتە دەستپێكرد.

تۆما چەلیك، لەسەر بازنەی شاری مێردین پەرلەمانتاری هەدەپە بوو، ژنێك كە تۆمەتی هەڕەشەلێكردن لە نەوروژاندنی بابەتی دەستدرێژیی سێكیسی لەلایەن ئەو پەرلەمانتارەوە لێكرابوو، نامەكەی چەلیكی بڵاوكردبووەوە كە لە رێگەی واتس ئەپەوە بۆی ناردبوو.

لەلایەكی دیكەوە چه‌لیك ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە، بەڵام دەستیلەكاركێشایەوە و دەستەی بەدواداچوون و رێكخستنی هەدەپەش بە رەسمی دەركردنی ئەو پەرلەمانتارەی لە ریزەكانی راگەیاند.

خ.غ 

Qaiwan
Qaiwan