جیهانی

ئەمەریكا و بەریتانیا دژی چین بڕیار دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا و بەریتانیا دژی چین بڕیار دەدەن
مەودا میدیا-

هەر یەكە لە ئەمەریكا و بەریتانیا، هەنگاوی یەكەمیان ناوە بەمەبەستی قەدەغەكردنی تیك تۆك وەك یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كە لە لایەن چینەوە دروستكراوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە پێیان وایە ئەو ئەپە وەك كارێكی هەواڵگری بەكاردەهێنرێت.

لە نوێترین بڕیاریدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا رەزامەندی لەسەر رێگریكردن لە دابەزینی ئەپی تیك تۆكی چینی لە دامەزراوە حكومیەكاندا.

پێشتریش حكومەتی بەریتانیا ھۆشداریدا لەبەكارھێنانی تیك تۆكی چینی گوایە بۆ كاری هەواڵگری بەكاردەهێنرێت، چونكە رێوشوێنەكانی بەشداریكردن پێویستی بە ئیمێڵ و ژمارەی مۆبایل و چەند تایبەتمەندیەكی شەخسی ترە كە دەبێتە چاودێر بەسەر ئەوكەسەوە ھەرچیەك بكات و بۆ ھەركوێیەك بچێت پێی دەزانرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر دەستەی بەڕێوەبەر و كۆمپانیاو دامەزرێنەری تیك تۆك رەتیان كردەوە كە ئەپەكە بۆ كاری هەواڵگری بەكارهێنرابێت.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان