جیهانی
كازمی گەیشتە تاران...لەگەڵ خامنەیی كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانە فەرمییەكەی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، بەڵام لە لایەن وەزیری وزەی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكراوە، بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگیش ئەنجام بدات.
مستەفا كازمی، هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ دووشەممە بچێتە ریازی پایتەختی سعودیە و دواتر لەوێوە سەردانی تاران بكات، بەڵام بەهۆی نەخۆش كەوتنی شا سەلمانی سعودیە سەردانەكەی بۆ ئەو وڵاتە دواخرا.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ سێشەممە، كازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران كۆببێتەوە كە لە ناویاندا ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران هەیە.
بڕیاریشە دوای سەردانەكەی ئێران، مستەفا كازمی سەردانی ئەمەریكا بكات، بەڵام تا ئێستا لە بارەی بەروارو رۆژی چونەكەی بۆ ئەمەریكا دیارینەكراوە.
ه،ع