راپۆرت
لە بەشداریی ژناندا پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە پێشەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رەنگین عارف
پێدانی سێ پۆستی باڵا لە پارێزگای هەڵەبجە بە سێ ژن، ئەو پارێزگایە دەکاتە پێشەنگی پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە بەشداریپێکردن و هێنانەپێشەوەی ژنان بۆ ناوەندی بڕیاردان و ژنان خۆیان و چالاکوانان و بەڕێوەبەرانی ئیداریی هەڵەبجەش بە گرنگییەوە لەو پرسە دەڕوانن.
هەریەکە لە پۆستەکانی قایمقامی هەڵەبجە، سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە لەلایەن سێ ژنەوە بەڕێوە دەبرێن و وەک خۆیان باسی دەکەن و هەوڵ و کۆششی ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی پۆست و مافەکانیان لە هەموو شار و ناوچەکانی تر زیاترە، هاوکات هەڵەبجەش بە پێشەنگی هێنانەپێشەوەی ژنان دەزانن.
نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە بە مەوداپرێسی راگەیاند "سێ هۆکار هەن بۆ بوونی ژن لە پێگە ئیدارییە باڵاکانی هەڵەبجە: یەکەم، ژنان خۆیان لێرە چالاکن و بەدوای مافەکانیانەوەن، دووەم، پێشینەیەکی مێژوویی لە هەڵەبجە و لەم ناوچەیە هەیە بۆ بایەخدان بە ژن و هێنانە پێشەوەیان، سێیەمیش بە خۆشحاڵییەوە ئەو سێ ژنەی ئەو سێ پۆستەمان لایە هەر سێکمان سەر بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانین و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە یەکێتی بە گرنگییەوە لە رۆڵ و پێگەی ژن لە دامەزراوە و بەڕێوەبردندا دەڕوانێت".
وتیشی "بوونی ئەو ژنانە رەتکردنەوەی ئەو بۆچوونەیە کە بەردەوام دەوترا ژنان لە پێگە و ناوەندەکانی بڕیار لاوازن، ئەوانەی ئەو بۆچوونەیان هەیە خۆیان لاوازن و بەر لە هەرکەسیش ئەو راستییە دەزانن کە ژنان خاوەنی کەسایەتی و پێگەی ئیداریی گەورە و بەرزن و هەموو بەرپرسیارێتییەکیش بەڕێوە دەبەن."
مێجەرسۆن له ساڵی 1909دا لەگەڵ بازرگانێکی فارس سەردانی هەڵەبجە دەکەن و له نزیكەوە عادیله خانم، هاوسەری عوسمان پاشای جاف دەناسن و لەوێ هۆگری زیرەکیی ئەو ژنە دەبێ. به وتەی مێجەرسۆن عادیلەخان ژنێکی ژیر و تێگەیشتوو بووە و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز بووە. دەشڵێ عادیلە خان فەرمانڕەوایەکی یەکسانخواز لە دەڤەری شارەزوور بووە و نەیهێشتووە لە کەس زوڵم بکرێ و بۆ سزادانی تاوانباران دادگایەکی هەبووە، کە خۆی سەرپەرشتیی ئەو دادگایەی کردووە و لەناو زیندانەکاندا پیاو خراپەکانی سزا داوە. خزمەتێکی یەکجار بەرچاوی کردووە بۆ ئاوەدانکردنەوە و رازاندنەوەی شاری هەڵەبجە و دەشڵێ کە عادیلەخان هیچ کات رێگەی بە عوسمانییەکان نەدا کە بێن و لە هەڵەبجە بنکە و بارەگاکانی خۆیان دابمەزرێنن. عادیله خان لە دوای شەڕی جیهانیی یەکەمدا و دوای مەرگی هاوژینەکەی، دەبێتە فەرمانڕەوای گەورەترین هۆزی کوردی؛ واتە هۆزی جافەکان لە هەڵەبجە و شارەزوور، ئەوە یەکەم ژن بووە لەو کاتەدا لە هەڵەبجە بووەتە کاربەدەست و لەو کاتەشەوە بە شێوەی جۆراوجۆر ژنان خاوەنی پێگە و کەسایەتی بوون لە هەڵەبجە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە مەوداپرێسی وت "ئەوە بۆ ئێمە جێگەی خۆشحاڵییە و هیوادارین ژنان لە پێگە پەروەردەیی و ئیدارییەکانی هەڵەبجەدا زیاتر رۆڵیان هەبێت و بهێندرێنە پێشەوە، وەک چۆن لە ماوەکانی رابردوودا لە نەهێشتنی توندوتیژی پێشەنگن و دەبینین لە هەورامان هیچ ژنێک نە کوژراوە نە خۆی سوتاندووە و نە توندوتیژی بەرانبەر کراوە."
وتیشی "وەک پارێزگاری هەڵەبجە هەموو پشتگیرییەکی هاتنە پێشەوەی ژنان دەکەم و بەلاشمەوە زۆر ئاساییە کە پارێزگاری هەڵەبجەش ژنێک دابنرێت، لە پۆست و پلە ئیدارییەکانی تریشدا پشتگیریی ئەوە دەبین ژنی زیاتر بێنە ناوەندەکانی بڕیاردانەوە."
هەڵەبجە 13/3/2014 بڕیاری بە پارێزگابوونی بۆ دەرچووە، بەپێی ماددەی 2 لە یاسای ژمارەی یەكی ساڵی 2015ی پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە لە 25 كورسیی پێكدێت و كورسی كۆتایش بۆ كاكەییەكانی هەڵەبجە دەبێت.
هەروەها 14 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەبێت، بەڵام تائێستا لەنێوان لایەنەکاندا رێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
پەروین حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بۆ مەوداپرێس وتی "ئێمە پیرۆزبایی گەرم لەو ژنانە دەکەین، وەک چۆن هەڵەبجە و هەورامان پێشەنگێتیی خۆیان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان پیشاندا، بەهەمان شێوە پێشەنگێتیی خۆشیان بۆ هێنانەپێشەوەی ژن بۆ پێگەی بڕیاردان پیشان دا."
وتیشی "ئێمە وەک ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان روئیای روونمان بۆ زیاترکردنی دەرفەتی هێنانە پێشەوەی ژنان بۆ ناوەندی بڕیاردان هەیە و کارمان بۆ کردووە و لە کارنامەی نوێشمان بۆ کابینەی نۆ بەهەمان شێوە بەردەوام دەبین."