دۆزی ژن

لە توركیا توندوتیژی دژ بە ژنان زیادیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە توركیا توندوتیژی دژ بە ژنان زیادیكردووە
 مەودا میدیا-

بەپێی ئامارێك كە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، لە ماوەی شەش مانگدا  235 ژن لە توركیا كوژراون، دواترینیشیان "پنار گولتەكین"‌ بوو كە بەهۆی كوژرانییەوە ناڕەزایەتی زۆری لە توركیا لێكەوتەوە، بەشێك لە رێكخراوەكانی ژنانیش پێیان وایە لەوكاتەوەی ئاكپارتی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست توندوتیژی بەرامبەر ژنان زیادیكردووە.

كوشتنی پنار ناڕەزایی ژنانی زیاتركرد
لە چەند رۆژی ڕابردوودا، خوێندكارێكی زانكۆ بەناوی "پنار گولتەكین" خەڵكی شاری باتمانی باكوری كوردستان، لە شاری موگلای توركیا بە شێوەیەكی دڕندانە كوژرا، بەپێی ئەو زانیاریانەی خانەوادەی گولتەكین بە میدیاكانیان داوە"پنار بە تەنها لە شاری موگلای ژیاوە، دوای ئەوەی نەیانتوانیوە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵدا بكەن، لە ئیستەنبوڵەوە چوونەتە موگلای و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و دوای پێنج رۆژ گەڕان تەرمی كچەكەیان دۆزیوەتەوە".
دواتر لە رێگای كامێراكانەوە، بكوژەكە دۆزرایەوە و دەستگیركرا، بكوژەكە ناوی "جەمال مەتین ئاڤجی‌" یە و تەمەنی 32 ساڵە و دانی بەوەداناوە كە پناری كوشتووە.
بكوژەكە وتویەتی:" پنار خۆشەویستی ئەو بووە و لەسەر دڵپیسی لێی بووە بە شەڕە قسەیان، دوای ئەوە ئەوەندە لە پنار دەدات كە لە هۆشی خۆی دەچێت، دوای ئەوە بە دەستی خۆی دەیتاسێنێت و بۆ ئەوەی ئاسەوارەكانی تاوانەكەی لەناو ببات دەبەیەك بەنزین دەڕژێنێت بەسەریدا و بە كۆنكرێت (چیمەنتۆ) تەرمەكەی دادەپۆشێت و لەناو دارستاندا دوای ئەوەی دەیخاتە بەرمیلێكەوە بەجێی دێڵێت".

چیرۆكەكان بەوەی پنار تەواو نابن
لە رۆژی 21ی ئەم مانگەوە كچێكی تەمەن 16 ساڵ بەناوی "ئەیلەم خدرتەپە" خەڵكی شاری مانیسا و "دالما هۆرۆزا" تەمەن 17 ساڵ خەڵكی ناوچەی دوزجە، بێسەروشوێنن، هەروەها لە ناوچەی "قوبیان لە ئێلح" ژنێكی 18 ساڵ بە شێوەیەكی گوماناوی بە برینداریی گەیەندرایە نەخۆشخانە، دوای ئەوە دەركەوت كە لەلایەن سەربازێكی سوپای توركیا دەستدرێژیی كراوەتە سەر.

  كوژران و مردنی گوماناوی لە توركیا و باكوری كوردستان
لە ماوەی شەش مانگدا، 146 ژن لەلایەن پیاوانەوە لە توركیا و باكوری كوردستان كوژراون، 89 ژنیش بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، بەگشتی 235 ژن لەلایەن پیاوانەوە كوژراون و زۆربەی ئەو پیاوانەش سزای پێویستیان وەرنەگرتووە، رێكخراوەكانی ژنانیش ئاماژە بەوەدەكەن، لەگەڵ هاتنە سەركاری پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە توركیا، توندوتیژی دژ بە ژنان زیادیكردووە.

كوشتنی پنار دەنگدانەوەی هەبوو
لەسەر كوژرانی پنار گولتەكین، لە توركیا و باكوری كوردستان ژنان ناڕەزایەتییان نیشاندا، رای گشتی توركیا بە تایبەت بزوتنەوەكانی ژنان، دەسەڵاتی ئاكپارتی بە بەرپرسیاری زیادبوونی توندوتیژی و دڕندەیی دژی ژنان دەزانن و لە زۆربەی دروشمەكانیاندا ئاكپارتی دەسەڵاتداری توركیا بە هۆكار بۆ زۆربوونی توندوتیژی دژ بە ژنان دەزانن.

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان