جیهانی

چین لەوەڵامی داخستنی كونسوڵخانەیەكیدا ، بەمجۆرە وەڵامی ئەمەریكا دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چین لەوەڵامی داخستنی كونسوڵخانەیەكیدا ، بەمجۆرە وەڵامی ئەمەریكا دەداتەوە
مەودا میدیا-

چین وەك وەڵام و كاردانەوەیەك بۆ داخستنی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە شاری هیوستنی ئەمەریكا، فەرمانیكرد بە داخستنی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە شاری شینگدۆ لە باشوری رۆژئاوای وڵاتەكەی.

وەزارەتی دەرەوەی چین، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" ئەو بڕیارە وەڵامێكی یاساییە و شەرعییە بۆ رێوشوێنە نا لۆژیكیەكانی ئەمریكا بەرامبەر وڵاتەكەی".

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، وەزارەتی دەرەوەی چین، هیچ كاتێكی دیارینەكردووە لە بەیاننامەكەدا بۆ كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە شاری شینگدۆ، لەكاتێكدا ئەمەریكا 72 كاتژمێری دیاریكردبوو بۆ كونسوڵخانەی چین لە شاری هیوستن تا وڵاتەكەی جێبهێڵن".

ئەمەریكا جگە لە باڵیۆزخانەكەی لە پەكینی پایتەختی چین، پێنج كونسوڵخانەی لە شارەكانی كانتۆن و شەنگەهای و شینیانگ و شینگدۆ و ووها لەگەڵ هۆنگ كۆنگ هەیە". 

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال