عیراقی
رێكخراوی خۆراكی جیهانی: رێژەی هەژاری لە عیراق %22 ی تێپەڕاندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوی خۆراكی جیهانی (WFP) رایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی دۆخی ئەمنیی لە عیراق بەگشتی لە دوای تێكشكاندنی داعش لە كۆتایی ساڵی 2017 ەوە رووی لە باشی كردووە، بەڵام ئەو وڵاتە هێشتا لە كۆمەڵێك بواردا رووبەڕووی قەیران بووەتەوە.
بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی عیراق، ئەو رێكخراوە راشیگەیاندووە" ئەو كێشانە كێشەی سیاسی، ئەمنی، ناسەقامگیریی ئابووری، تێكچوونی دۆخی كۆمەڵایەتی یە بەهۆی بێكاری، خراپی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان و خراپی گوزەرانی خەڵكن".
رێكخراوی خۆراكی جیهانی ئاماژە بەوەش دەكات" دۆخی مرۆیی لە زۆربەی ئەو ناوچانەی جەنگ كاریگەری لەسەریان هەبووە، لە خراپبوونی بەردەوامدایە".
بەپێی راپۆرتی ئەو رێكخراوە" رێژەی هەژاری لە عیراق گەیشتووەتە %22 زیاتر و عیراق لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی واتە لە رووی داهات، خوێندەواری، تەندروستی و خۆراك لە سەر ئاستی 189 وڵات لە ریزبەندی 120 ەم وڵات دێت، جگە لەوەی ملیۆنێك و 390 هەزار هاووڵاتی عیراقی ئاوارەبوون".
س.ج