راپۆرت

عێراق ئەمڕۆ رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عێراق ئەمڕۆ رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
مەودا میدیا_ 

كاردانەوەكان لەسەر خۆپیشاندانە خوێناوییەكەی ئەمڕۆی پارێزگاكانی عێراق بەردەوامی هەیە و داوا دەكرێت پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نایاسای ئەنجام بدات و ئەمریكاش دەڵێت چاودێری دۆخەكە دەكەین. 

ئەمڕۆ سێشەممە لەبەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق خۆپیشاندان بۆ چەند داواكارییەكی وەكو هەلی كار و خزمەتگوزاری ئەنجامدرا بەڵام دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بەگوللە بڵاوەیان پێكرا و تائێستاش چوار خۆپیشاندەر كوژراوە و 250 كەسییش بریندارەوە و حكومەتیش هیچ رونكردنەوەیەكی نەبووە. 

هاوڵاتیانی پارێزگاكانی بەغدا، بەسرە، زیقار و میسان و چەند شوێنێكی دیكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رژانە سەرشەقامەكان بەدروشمی  هەلی كار و خزمەتگوزاری وەكو داواكارییەك  لەكابینەكەی عەبدولمەهدی، بەڵام هەردوای ماوەیەكی كورت لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەهەموو ئەو شارانەی كەخۆپیشاندانی تێدا ئەنجامدرا بەزەبری هێز و رشتنی گازی فرمێسك رێژ بڵاوەیان بەخۆپیشاندەران كرد و هەروەها تەقەیان بەرووی خۆپیشاندەرانداكرد. 

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی خۆپیشاندانەكانیشەوە لەوشارانە بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق سێ هاوڵاتی كوژراوە و 250 كەسی دیكەش برینداربووە كە 40 كەسیان لەهێزە ئەمنیەكانە. 

خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ كاردانەوەی پەرلەمانتارانی لێكەوتەوە و داوایانكرد كە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام بدات. 
هەروەها وەزیری ناوخۆی عێراق یاسر یاسری چووە نێو خۆپیشاندەران لەگۆڕەپانی تەحریر ئێوارەی ئەمڕۆ داوای لێیان كرد كەبەشێوەیەكی مەدەنییانە خۆپیشاندان بكەن و ئەوانیش لەگەڵ داواكارییەكانیانن. 

یاسری جەختی لەوەكردەوە كەلیژنەی لێكۆڵینەوە لەهۆكاری گرژی و ئاڵۆزییەكان پێكدەهێنن. 

هاوكات  كەناڵی حورەی عێراقی كە بارەگاكەی لەئەمریكایە لەهەواڵێكدا بڵاویكردەوە كە بەرپرسێكی كۆشكی سپی رایگەیاندووە، كەچاودێری خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی عێراق دەكەن و هەلوێستی خۆیان دەبێت. 

لەبەیاننامەیەكیشدا كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقی رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ خۆپیشاندانی هێمنانەو داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانن كە پێویستە حكومەت هەلی كار و ژیانێكی ئارامیان بۆ دابین بكات. 
هەروەها گلەیی لەهێزە ئەمنییەكانیش كردووە كە لەبەسرە و واست 60 خۆپیشاندەر دەستگیركراوە. 

داواشی لەهێزە ئەمنییەكان كردووە كە هێز لەدژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن چونكە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران رەوان و بەپێی دەستوریش خۆپیشاندانی هێمنانە بۆ داواكردنی مافەكان رێگە پێدراوە. 

لەلایەكی دیكەشەوە عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی كە لەماوەی رابردوو جوڵێنەری شەقام بو وە چەند خۆپیشاندانێكی لەدژی كابینەكەی عەبدولمەهدی كرد رایگەیاندووە، هێرشەكان بۆ سەرخۆپیشاندەران رەتدەكەینەوە و داوا لەپەرلەمان دەكەین كۆبوونەوەیەكی نایاسایی ئەنجام بدات. 

پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە هەلًوێستی خۆی راگەیاند و شوان محەمەد، بەرپرسی لقی 5 ی  بەغدای ئەوحزبە دەڵێت، پرسی خۆپیشاندانەكەی بەغدا زۆر جیاوازە لەگەڵ كودەتا و دەڵێت"ئەنجامدانی كودەتا لە عیراق كارێكی مەحاڵە، ناكرێت كودەتا لە بەغدا ئەنجامبدرێت".

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەش ئاماژەبەوەش دەكات، چەند پارتێكی سیاسی یاخود چەند گروپێكی چەكدار لە عیراقدا هەیەو ئەوەش هەوڵی كودەتا بەدوور دەخاتەوە.
 
شوان محەمەد وتوشیەتی"رەوشی سیاسی عیراق بەشێوەیەكی گشتی ناتەندروستە پێش خۆپیشاندانەكەش ئەو دۆخەی كە ئێستا هەیە ئەگەر رێڕەوی راستی خۆی نەگرێتەبەر بەدڵنیاییەوە رەنگدانەوەی خراپی لێدەكەوێتەوەو دەبێت سیستەمی سیاسی لە عیراق راستەرێبكرێت".
  
خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ دوای ئەوەدێت پێشتر چەند بەرپرسێكی عیراقی باسیان لەوەدەكرد دوای گەڕانەوەی عەبدولمەهدی لەسەردانەكەی بۆ وڵاتی چین كابینەكەی بەرەو روخان یان كودەتا دەروات و باسلەوەشدەكرا عەبادی جارێكی دیكە خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرێت. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان