راپۆرت
حزبە كوردییەكانی کەرکوک لەسەر رەنگی خوێندنەگان شەڕیانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رەنگین عارف
دلێر مەحمود، دوو منداڵی بەدەستەوە بوو و بەنیازی خستنە بەر خوێندنیان دەڕۆی و کاتێک زانی پرسەکەمان چییە وتی "باشترە لەسەر هۆکارەکانی دوورکەوتنەوەی خەڵکی کەرکوک لە خوێندنی کوردی ئیش بکەن نەک لەگەڵ ئێمەی دایک و باوک قسە بکەن."
نەیدەویست قسە بکات، منداڵەکان، کە کچ و کوڕێک بوون سەیریان دەکردین و باوکیشیان کە تەمەنی 38 ساڵ بوو وەک دوا قسە بە مەوداپرێسی وت "خوێندنی کوردی لە کەرکوک هیچ ئاییندەیەکی نییە، بۆیە منداڵەکانم دەبەمە خوێندنگەی عەرەبی."
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌شی خوێندنی كوردی له به‌ڕێوه‌به‌راتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، له‌ئێستادا نزیكه‌ی 520 خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی كوردی له سنووری پارێزگای كه‌ركوكدا هه‌ن، كه نزیكه‌ی 98 هه‌زار خوێندكار له‌خۆ ده‌گرن، له ماوه‌ی 27 ساڵی رابردووش‌دا، زیاتر له 28 هه‌زار منداڵ له قۆناغی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی ناونووس ده‌كران، به‌ڵام له‌مساڵدا ئه‌و رێژه‌یه كه‌می كردووه بۆ 12 هه‌زار منداڵ.
عیماد شکور سەردار، خۆی مامۆستای کوردیی یەکێک لە خوێندنگە کوردییەکانی کەرکوکە، بەڵام خاوەنی منداڵێکە و دوای ئەوەی سێ ساڵ خستوویەتییە بەر خوێندنی کوردی، بۆ ئەمساڵ دەریهێناوە و خستوویەتییە بەر خوێندنی عەرەبی.
سەبارەت بە هۆکارەکەی، بە مەوداپرێسی وت "رۆژ بە رۆژ کێشەی خوێندنی کوردی لە کەرکوک زیاد دەکات، نەبوونی مامۆستا، نەبوونی پێداویستییەکان، خراپی کوالێتیی خوێندنگە کوردییەکان لە چاو عەرەبییەکان، جگە لەوانەش ئاییندەی خوێندن لەم شارەدا هەر عەرەبییە و دەبێت منداڵەکانمان فێری عەرەبی ببن و هەر لە ئێستاوە لە خوێندنگەی عەرەبیدا بن باشترە."
مامۆستا و لێپرسراوانی به‌شی خوێندنی كوردی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، دركیان به‌و مه‌ترسییه كردووه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه و ده‌رخستنی رۆڵی خوێندنی كوردی له شاره‌كه و پاراستنی زمانی كوردی، كه‌مپینی (به‌ڵێ بۆ خوێندن به زمانی دایك) راگه‌یاندرا.
حەمەد جەلیل، کارگێڕی لقی كەركوكی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەربارەی ئەو کێشە و گرفتانەی دێنە بەردەم خوێندنگەی کوردی لە کەرکوک وتی "گەورەترین کێشەی خوێندنی کوردی لە کەرکوک ئەوەیە، کە نە حکومەتی هەرێم نە حکومەتی عیراق بەتەواوەتی خاوەنداری لە خوێندنی کوردی ناکەن. یەکێکی دیکە لە گرفتە هەرە سەرەکییەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک ئەوەیە سیستمی خوێندن و مووچەی مامۆستایان سەر بە هەرێمی کوردستانە، بەڵام سیستمی تاقیکردنەوە و پشوودانی خوێندنگەکان لەسەر سیستمی حکومەتی عیراقە. ئەم دوو سیستمە گرفتی زۆر بۆ قوتابیەکان درووست دەکات."
وتیشی "بەڕێوەبردنی خوێندنگەکان لەلایەن حزبەوە کێشەیەکی دیکەی بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکوک خوڵقاندووە. بە بەردەوامی حزبەکان شەڕی دەسەڵات دەکەن لەسەر بەڕێوەبردنی خوێندنگەکان، حزبەکانی شاری کەرکوک تەنانەت لەسەر رەنگی بۆیاخی دیوار و دەرگاکانی خوێندنگەکان شەڕییانە." ئێستا خوێندنی کوردی لە کەرکوک بەتەواوەتی بە دۆخێکی قەیراناویدا تێدەپەڕێت.
په‌روین فاتیح، لێپرسراوی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌ده‌یی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك، باس لەوە دەکات لە ساڵانی رابردوودا شوێنی وەرگرتنی خوێندکاریان نەبوو، ئەمساڵ رێژەیەکی زۆر خوێندکار وازیان لە خوێندنی کوردی هێناوە و ئەوانەی تازەش ناونووس دەکرێن کەمتر لە خوێندنگە کوردییەکان ناونووس دەکرێن.
وتیشی: "متمانە بە خوێندنی کوردی لای دایک و باوکەکان نەماوە."
لەلایەکی ترەوە، که‌میی ژماره‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی کورد کێشه‌ی بۆ خوێندکارانی زانکۆی که‌رکوک درووستکردووه و حکومه‌تی عیراقیش میلاکیان بۆ دانامه‌زرێنێت، چونکە خوێندن لەو زانکۆیە بە عەرەبییە و ئەو خوێندکارە کوردانەی لە خوێندنگەی کوردییەوە دەچنە زانکۆ زمانی عەرەبی نازانن.
عومه‌ر ئینجه، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆی که‌رکوک، بە مەوداپرێسی راگەیاند "که‌میی مامۆستا بووەته کێشه و وایکردووه وه‌ڵامه‌کانی خوێندکاران كە عەرەبی نازانن زانستی نه‌بن و ئاستی زانستی‌یان داده‌به‌زێت و نمره‌ی که‌م به‌دەستده‌هێنن".
"له‌دوای پڕۆسەی ئازادیی عیراقەوە دەمانتوانی برەوەی باش بە خوێندنی کوردی و دامەزراندنی مامۆستا بدەین، بەڵام بەداخەوە نەمانکرد و عەرەب و تورکمانەکان ئەو کارەیان کرد." عومەر ئینجە وای وت.
بیروڕا



