کوردستانی
کەرکوک..ئەمڕۆش ناوی دامەزراوان رانەگەیاندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەکاتێکدا بڕیار بوو ئەمڕۆ پەروەردەی کەرکوک ناوی دامەزراوان رابگەیەنێت بەڵام ناوەکان بڵاونەکرایەوە و سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان هۆکارەکەی بۆ مەودا میدیا دەخاتەڕوو.
حەسیبە عەبدوڵڵا، سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کاتێکدا بڕیار بوو ئەمڕۆ پەروردەی کەرکوک ناوی مامۆستایانی دامەزراو بڵاوبکاتەوە، بەڵام بڵاوی نەکردەوە".
سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی راگەیاندنی ناوەکان حەسیبە عەبدوڵڵا وتی "ئاماژەی بەوەکرد ئەو پرۆسەیە نادادپەروەری تێدایە بە پێوەر نەکراوە، چونکە 900 پلەی وەزیفی دراوەتە حەویجە و عەرەب پشکی زیاتری دەوێت، بۆیە کورد و تورکمان کاریان لەسەر راگرتنی راگەیاندنی ناوەکان کردووە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ کاتێک دیاریکراو نیە بۆ راگەیاندنی ناوەکان، هەروەها پێشموایە سەرکەوتوو نابن لە راگەیاندنی ناوەکان، لەبەر ئەوەی کێشەی زۆری لێئەکەوێتەوە".
سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وتیشی "رێژەی زۆری دانیشتوانی کەرکوک کوردە بۆیە ناکرێت کورد و عەرەب و تورکمان بەیەک چاو سەیربکرێت".