کوردستانی

لە شارەزور بازاڕێک دەسوتێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شارەزور بازاڕێک دەسوتێت
مەودا میدیا-

بازاڕی میوە و سەوزەفرۆشانی قەزای شارەزوور ئەمڕۆ شەممە گڕیگرت و تیمەكانی ئاگركووژێنەوە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بوون، ژمارەیەک دووکان سووتان.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بەهۆی ئاگرەكەوە ژمارەیەك لە دووكانەكانی ئەو بازاڕە سووتاون، تا ئێستاش ئەندازەی زیانە گیانی و داراییەكانی ئەو رووداوە نادیارە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە كراوەتەوە.

ئەوە لەكاتێدایە، مانگی نیسانی ساڵی رابردووش، لە هەمان بازاڕ و بە هەمانشێوە ئاگر كەوتەوە و زیانی دارایی لێكەوتەوە.
ک.ر

Qaiwan
Qaiwan