دۆزی ژن
ئەفسەرێكی باڵای توركیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تۆمەتبارە بە كوشتنی ژنێك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێكی باڵای توركیا كە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر دایە، لە ئەمریكا تۆمەتبارە بە كوشتن و زیندانیكردنی ژنێك و كچەكەی، بۆ ئەو مەبەستەش دادگایی دەكرێت.
بەپێی هەواڵێكی پێگەی "میلیتەری تایمز" ناوی ئەو ئەفسەرە باڵایەی توركیا لە لیستی داواكراوەكانی پۆلیسی شارۆچكەی "تامبا" ئاشكرابووە كە سەر بە ویلایەتی فلۆریدایە، ئەفسەرە باڵاكەی توركیا كە ناوی "حسێن كۆردیتری" یە تەمەنی 39 ساڵە و ئەركەكەی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆرە، تۆمەتباری سەرەكییە بە كوشتنی ژنێك پاش زیندانیكردنی لە ماڵێكدا كە كچەكەشی لەگەڵدا بووە".
رووداوەكە چۆن ئاشكرا بووە؟
رووداوەكە پاش ئەوە ئاشكرابووە، كە پۆلیسی شارۆچكەی تامبا، تەرمی ژنێك لە ماڵێكدا دەدۆزنەوە و پاشان كچەكەشی لە هەمان ماڵدا بەدەست بەستراوی دەدۆزنەوە، پاشان كچەكە چەند جارێك ناوی ئەو ئەفسەرە توركە دەهێنێت، بەڵام بەپێی یاسای ویلایەتی فلۆریدا ناوی ژنەكە و پەیوەندی بەو ئەفسەرە توركەوە ئاشكرا نەكراوە.
ئەو ئەفسەرە وا خۆی نیشان داوە كە هەوڵی رزگاركردنی ژنەكەی داوە
ئەفسەرە توركەكە رۆژی دووشەممەی رابردوو دەستگیركراوە، بەڵام هەندێك زانیاری باس لەوە دەكەن، سەرەتا پۆلیس لە ماڵەكەی "حسێن كۆردیتری" بە دوای تەرمی ژنەكەدا گەڕاون، پاش ئەوەی هەواڵی دیارنەمانی ژنەكەیان پێداون، ئەو ئەفسەرەش وا خۆی نیشان داوە كە هەوڵی رزگاركردنی ژنەكەی داوە".
حسێن ئەو ژنەی لە ماڵەكەیدا زیندانیكردووە و بەستوویەتیەوە
بەڵام دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، حسێن ئەو ژنەی لە ماڵەكەیدا زیندانیكردووە و بەستوویەتیەوە، بەڵام پاش ماوەیەك پۆلیس گومان دەكات كە ئەو ژنە رووداوێكی بەسەر هاتووە و دەست بە لێكۆڵینەوە دەكەن".
لەكاتی دۆزینەوەی تەرمی ئەو ژنەدا، كچێكی حەوت ساڵیش لە ماڵەكەدا دۆزراوەتەوە كە پاشان دەركەوتووە كچی ئەو ژنەیە، تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، لەدوای رووداوەكانی 11 ی سێپتەمبەرەوە دامەزراوە و 50 وڵات تێیدا ئەندامن.
س.ج