کوردستانی
مەسعود بارزانی: لە هەموو لایەک هەست بە مەترسییەکی گەورە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دۆخی عیراق و ئەو رووداوانەی لەم دوایەدا روویانداوە.
لە پەیامەکەی مەسعود بارزانیدا هاتووە "لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عیراقدا هاتووەتە ئاراوە و لە هەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی گەورە دەكرێت، لە حاڵەتی ئەواشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەك بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن، بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت".
لە دڕێژەی پەیامەکەدا هاتووە "ئەگەر بێتوو پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر رێگەیەكی ئەوها بێت، ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات".