ستایڵی نوێ
13 سیفەت كە ژنان رقیان لێیە لە پیاواندا هەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
توێژینەوە و راپرسییەكان دەریانخستووە كەوا زۆرینەی ژنان رقیان لە 13 سیفەتە كە لە پیاواندا بوونی هەبێت، ئەو سیفەتانەش ئەمانەن:
یەكەم: پەیوەستبوونی تەواوەتی بە دەسەڵاتەوە، ژنان حەزناكەن پیاوەكانیان دەستوەردان لە هەموو ئیشە بچوك و گەورەكانی ماڵەوەدا بكەن، هەروەها هەموو بڕیارەكان بەدەست ئەوان بێت، بەڵكو دەیانەوێت ئەوانیش تایبەتمەندییان لەبەرچاو بگیرێت و سەربەخۆیی و ئازادیی هەڵبژاردنی شتەكانی ژیانیان هەبێت.
دووەم: رەزیلی، زۆرینەی ژنان رقیان لە پیاوی رەزیلە، بەڵكو حەزیان لە پیاوی دەستكراوەیە بەشێوەیەك كە بەردەوام دیاری نایابیان پێشكەش بكات و پارە و سامانی لەوان لا گرنگتر نەبێت. هەروەها ژنان وا لە پیاوی رەزیل دەڕوانن كە بنەمای بیركردنەوەیان پارەیە نەك خۆشەویستی و رێزگرتن.
سێیەم: بەرەوپێشبردنی كار، ژنان ئەو پیاوانەیان خۆشدەوێ كە هەموو هەوڵێكیان دەخەنەگەڕ بۆ بەرەوپێشبردنی كارەكەیان و داهێنانی تێدا دەكەن، بیر لە داهاتوویان دەكەنەوە و هەوڵدەدەن سامانی پێویست پێكەوەبنێن، بۆیە ژنان رقیان لە پیاوی تەمەڵ و بێكارە و ناتوانن لەگەڵیان بژین.
چوارەم: خۆبەزلزان، ژنان پیاوی سادە و خاكییان خۆشدەوێ، پێیان خۆشە پیاوان متمانەیان بەخۆیان هەبێت بەس نەك بەشێوەیەك بێت بگاتە ئاستی خۆبەزلزانین، هەروەها ژنان چارەی ئەو پیاوانەیان ناوێت كە ناوەڕۆكیان بۆشە و ئەوەندەش خۆبەزلزانن كە تەنیا گرنگی بە جلوبەرگ و شتە بێسوودەكان دەدەن.
پێنجەم: خۆپەرست، ژنان رقیان لەو پیاوانەیە كە تەنیا بیر لە خۆیان دەكەنەوە، خۆشەویستی وەردەگرن و خۆیان هیچ نابەخشن، تەنیا خۆشبەختی خۆیان دەوێت و بیر لە كەسانی دیكە ناكەنەوە.
شەشەم: هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی، ژنان ئەو پیاوانەیان خۆشدەوێت كە خاوەن كەسایەتییەكی بەهێزن، بێ دوودڵی بڕیارەكان وەردەگرن و كۆنترۆڵی سەرجەم لایەنەكانی ژیانیان دەكەن، بۆیە ژنان رقیان لەو پیاوانەیە كە سەربەخۆ نین و پشت بەخۆیان نابەستن لە ژیان و بڕیارداندا.
حەوتەم: خیانەتكردن، ژنان ئەو پیاوانەیان خۆشدەوێ كە راستگۆن لەگەڵیان، هەروەها دەتوانن متمانەیان پێبكەن لە پەیوەندییە خێزانییەكانیاندا، بۆیە ژنان بەردەوام ترسیان لە خیانەت هەیە و رقیان لەو پیاوانەیە خیانەتیان لێدەكەن، ئەم سیفەتە لای ژنان لە هەموو ئەو سیفەتانەی رقیان لێیە بێزراوترە.
هەشتەم: درۆ، ژنان هەست بەوە دەكەن دەتوانن بە تەواوەتی پشت بەو پیاوانە ببەستن كە راستگۆن، بۆیە ناتوانن لەگەڵ پیاوی درۆزن بژین، هەروەها رقیان لەو پیاوانەش دەبێتەوە كە بێ وەفان بەرانبەر بەڵێنەكانیان.
نۆیەم: پەیوەستبوون و گرنگیدانی زۆر، ژنان رقیان لەو پیاوانەیە كە تەنیا پەیوەست دەبن بە یەك دوو شتی تایبەتی ژیانیانەوە، بۆ نموونە وەرزشكردن و ئەنجامدانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان، بەڵكو دەیانەوێت گرنگی بە زۆربەی لایەنەكانی ژیان بدەن بەتایبەت هەست و خۆشەویستی ژنەكانیان.
دەیەم: بۆڵە بۆڵ و گلەییكردنی زۆر، ژنان بەو پیاوانە بێزار دەبن كە بۆڵە بۆڵی زۆر و بەردەوام گلەیی دەكەن لەسەر ئیشوكارەكانی ماڵ، بەتایبەت لەسەر ئەو شتانەی كە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە لایەنە تایبەتەكانی ژیانیانەوە هەیە.
یازدە: دڵڕەق، ژنان ئەو پیاوانەیان خۆشدەوێت كە رێكوپێكن و بە ئەتەكێتەوە ژیان دەكەن جا ئیتر لە پۆشینی جلوبەرگ یان نانخواردن یان میوانداری و سەردانیكردن و گەشتكردن یان مامەڵەكردن لەگەڵ ژناندا بێت، هەروەها خاوەنی هەستی ناسكن و رێز لە بەرانبەرەكانیان دەگرن، بۆیە رقی زۆریان لەو پیاوانە دەبێتەوە كە لە ژیانیاندا بێ ئەتەكێتن و گرنگی بە شێوازی ژیانیان نادەن و دڵیان رەقە.
دوازدە: غیرەكردنی زۆر، ژنان حەزدەكەن پیاوەكانیان غیرەیان لێبكەن، بەڵام نەگاتە ئەو ئاستەی ژیانیان لێ تاڵ بكات و لەسەر هەموو شتێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات، بۆیە رقیان لەو پیاوانەیە غیرەكردنیان سنووری عەقڵ و خۆشەویستی تێدەپەڕێنێت و دەبێتە جۆرێك لە نەخۆشی.
سیازدە: توڕەبوونی زۆر، ژنان رقیان لەو جۆرە پیاوانە دەبێتەوە كە زۆر توڕەن و لەسەر هەموو شتێك هەڵدەچن و زۆرجار لە دەرەوەی ماڵ یان لەكاتی گەشت و سەیران و میوانداریكردندا هەمان حاڵەت روودەدات.
خ.غ